هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیمی ئێران بە بێ هیچ هۆکارێک هەڵیانکوتایە سەر گوندی کولیچ لە شاری پیرانشار.
بە پێی هەواڵی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان (چاونیوز)، ڕۆژی پێنج شەممە ٤ی بەفرانباری ٩٩ی هەتاوی، هێزێکی زۆری ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران هێرش دەکەنە سەر ئاوایی کولیچ سەر بە شاری پیرانشار و هەڵدەکوتنە سەر ماڵی سێ هاونیشتمانی نیشتەجێی ئەو ئاواییە.
سەرچاوەیەک لە ناوچەی پیرانشار ڕاگەیاند، هێزێکی دەیان کەسیی بە چەندین ماشێنەوە هێڕش دەکەنە سەر ئاوایی کولیچ و بەبێ هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی ماڵی سێ هاونیشتمانی ئامۆزا و برا بەناوەکانی “کامیل ئەحمەد نژاد، قادر ئەحمەدنژاد و ئەبووبەکر ئەحمەدنژاد” بە وردی دەپشکنن و دواتر کە هیچیان دەست ناکەوێت بێڕێزی بە بنەماڵەکانیان دەکەن و بە قسەی نەشیاو و هەڕەشە و گوڕەشە ئاوایی کولیچ بەجێ دێڵن.
شایانی باسە کە هەتا ئێستا دیار نییە هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیم بۆچی و بە چ هۆکارێک هێرشیان کردۆتە سەر ئەو ماڵانە و مەبەستیان لە پشکنینیی بێ بەڵگەیی ئەو ماڵانە چ بووە.