ڕۆژی ڕابردوو پێنج کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران بەڕێوەچوو.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی هێرانا، ڕۆژی چوارشەممە ٣ی بەفرانباری ٩٩ی هەتاوی، ٥ کۆبوونەوەی نارەزایەتیی لە شارەکانی ئێران بەڕێوە چووە و کۆبوونەوە نارەزایەتییەکان لە ئێراندا لە پەرەسەندن دایە.
کۆبوونەوەی کۆمەڵێک لە ماڵخوراوانی ڕێکخراوە ماڵییەکان لە بەردەم بینای مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی، ناڕەزایەتیی و کۆبوونەوەی کۆمەڵیک لە کرێکارانی پیشەی پێترۆشیمی ئیلام لە بەردەم بینای پێترۆشیمی ئەو شارە و ناڕەزایەتی کۆمەڵێک لە خەسار لێکەوتوانی شەڕی نێوان عێراق وئێران لە بەردەم بینای مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی تاران، کۆبوونەوەی کۆمەڵێک قوتابی ناڕازیی لە بەردەم بینای پەروەردە و بارهێنانی خووزستان و کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی کرێکارانی نەیشەکەری حەوتتەپە لە بەردەم بینای وەزارەتی داد.
شایانی باسە کە هەموو ناڕەزایەتییەکان داواکاری جێبەجێکردنی خواست و ویستەکانیان لە لایەن بەرپرسانی ڕێژیمی ئێرانەوەن.