هەشت بەندکراوی بەهایی حوکمی بەندکرانیان بە سەر داسەپا.
هەشت هاووڵاتیی بەهایی دانیشتووی بەندەرعەباس، لەلایەن دادگای ئینقلابی ئەو شارەوە حوکمی ١٤ ساڵ بەندکرانیان بە سەر داسەپا.
بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی هێرانا، هەشت هاووڵاتیی خەڵکی بەندەرعەباس بە ناوەکانی ئارەش ڕاسخی، نەسیم قەنواتیان، مارال ڕاستی، مەهناز جاننسار، ئومید ئافاقی، ڕوحوڵڵا ئەفشار، ئەدیب حەقپەژوو و فەرهاد ئەمری، لە لایەن دادگای ئینقلابی بەندەرعەباسەوە بە تۆمەتی پێکهێنانی گرووپ و هەوڵی تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی، سەرجەم بە ١٤ ساڵ بەندکران حوکم دران و مافی ئەندامێتیی لە حیزب و گرووپە سیاسییەکان و بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکانی تایبەت بە ئایینی بەهایییان لێ ئەستێندراوە.