فەرماندەیەکی پێشووی هێزی ئینتزامی ڕێژیمی ئێران: سپای پاسدارانی ڕێژیم هێزێکی سەربازیی نییە.
مورتەزا تەڵایی فەرماندەی پێشووی هێزی ئینتزامی ڕێژیم لە تاران، بە جەختکردنەوە لەسەر ئەوەیکە، سپای پاسداران هێزێکی نیزامی نییە گوتی: ئێمە سپای پاسدارانمان پێ هێزێکی شۆڕشگێرە.
تەڵایی کە لە دەورەی فەرماندەیی قالیباف لە هێزی ئینتزامی ڕێژیم کە پێشتر وەکوو فەرماندەیەکی هێزی ئینتزامیی تاران ئەرکی هەبووە و چەندساڵ ئەو پێگەیەی هەبووە، بەجەختکردنەوە لەسەر ئەوەیکە سپای پاسداران، هێزی نیزامی نییە، گوتی: من لە سپای پاسداراندا بووم بەڵام ئێمە سپامان بەو واتایەی کە دەگوتری نەناساندووە، سپای پاسداران ڕێکخراوێکی شۆڕشگێڕە بۆ پارێزگاری لە شۆڕشی ئیسلامیە و یەکێک لە ئەرکەکانی سپا ئەوەیە کە پشتیوانی لە دەسکەوتەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بکات.
ناوبراو گوتی: سپای پاسداران هەروەها لە بوارەکانی دیکەی وڵاتیش پشتیوانی و مەئموورییەتەکانی دەرەوەی وڵاتی پێ دەسپێردرێت.
تەڵایی هەروەها لە درێژەدا گوتی: مەبەست لە “نیزامی” ڕاستکردنەوەی هەڵەیەکە، کە بەداخەوە بیانییەکان خەریکن بە گاڵتە و گەمە بە خەڵکی دەناسێنن.
ناوبراو لە بەکارهێنانی ڕاستکردنەوەی ئەو هەڵەیە لەبارەی قالیبافەوە ڕەخنەی گرت و گوتی: سەرۆکی مەجلیس کەسێکی خانەنشینی هێزەکانی ئینتزامیە و لەو ڕێکخراوەیە چووتەوە دەرەوە و وەکوو کەسێکی ئاسایی کۆمەلگە وایە کە بۆی نییە دەستەواژەی “نیزامی” بۆ سپای پاسداران بەکار بێنێ.
شایانی باسە کە هەموو تێرۆر و کوشتنەکان لە لایەن سپای پاسدارانەوە بەریوە دەچێ و ئەمەش لە لای کەس شاراوە نییە کە سپای پاسداران لە پێناسەی جیهانیدا ڕێکخراوێکی تێرۆریستییە و لە نێوخۆی ئێران بەردەوام بە سەرکوت و کوشتنی خەڵکی ناڕازی ئەمەی سەلماندووە و لە دەرەوەی سنوورەکانی ئێرانیش و لە ژێر ناوی سپای قودسدا خەریکی کردەوەی تێرۆریستی و دەستێوەردان لە هەموو وڵاتەکانی جیهانە و باشتر وابوو کە تەڵایی بیگوتبایە جیاواز لەوەیکە هێزێکی ڕێکخراوی تێرۆریستییە لە ئاستی جیهاندا.