بەهۆی ئەوەی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا گرتە ڤیدیۆیەک لە سەما و شادی دەربڕینی کارمەندێک بڵاو بۆتەوە لە سەر کارەکەی دەرکرا.
ڕۆژی چوارشەممە ٤ی بەفرانباری ٩٩ی هەتاوی، “عەبدوڵڵا عەبدولی” بەڕێوەبەریی گشتیی ئیدارەی پۆستی هۆرموزگان، باسی لە سەر کار دەرکردنی کارمەندێکی ئەو ئیدارەیە کرد و وتی:”بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆیەکی سەما و شادی دەربرینی یەکێک لە کارمەندانی ئەو ئیدارەیە کە ڕەفتارێکی بە دوور لە شان و شکۆی کۆمەڵایەتییە بووەتە هۆی ئەوەی کە من داوای لێبووردن لە خەڵک بکەم”.
بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەردەوام بە سەما و دەربڕینی شادی خەڵک دژکردەوە نیشان دەدەن و بە دژی ئایین و شان و شکۆی کۆمەڵایەتی دەزانن و بکەرانی ئەو کارە سزا دەدەن.
بەپێی یاساکانی ئێران، سەما کردن تاوانە و بڵاوکردنەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بەپێی چەند مادەی یاسایی سزای هەیە و ئەنجامدەر دەبێ سزا بدرێ.