جێگری توێژینەوەی وەزارەتی زانستەكانی كۆماری ئیسلامی گوتی: لە حاڵی حازردا سەدی ٧٠ی زانۆكانی ئێران بەهۆی قەرزدار بوونیان، دەستیان به ناوهنده زانستییە نێودەوڵەتییەكان ڕاناگا.
وەحید ئەحمەدی لە لێدوانێكدا بۆ هەواڵدەریی مێهر گوتی: بەپێی ڕێككەوتنی نێوان وەزارەتی زانستەكان لەگەڵ ناوهنده زانستییە نێودەوڵەتییەكان بڕیار دراوە قەرزی زانكۆكان بەم ناوهندانه بە شێوەی قیست بدرێتەوە كە لە ئێستادا تهنیا ١٢ زانكۆ توانیویانە قیستەكانی خۆیان تێ بکهن.
ناوبراو لە درێژەدا گوتی: ئەم بڕە پووڵەی كە بۆ قیستی سێهەم وەبەرچاو گیراوە دابین كراوە، بەڵام بەهۆی كێشەی دراوو ههڵکشانی دۆلار تا ئێستاش دەوڵەت نەیتوانیوە ئەم قیستانه بداتەوەو ئێستاش بە مەبەستی چارەسەری ئەم گرفتە، لەگەڵ بانكی ناوەندی خەریكی دانووستانن.
جێگری توێژینەوەی وەزارەتی زانستەكان پێداگری كردەوە، لە ئێستادا خەریكی دانووستانین تا لە بوودجەی ساڵی ٩٥دا، ئیعتیباری پێویست بۆ دەستڕاگەیشتن بە ناوهنده زانستییە نێودەوڵەتییەكان دیاری بكرێ و دەبێ ئەم مەسەلە لە بوودجەی دیاریكراوی وەزارەتی زانستەكانیشدا وەبەرچاو بگیردرێ.
شایانی باسە زۆربەی زانكۆكانی ئێران، بڕی ٤٠ میلیۆن دۆلار بە ناوهنده زانستییەكانی جیهان قەرزدارن، ئەم مەسەلەش بۆتە هۆی ئەوەی كە پێوەندیی زانكۆكانی ئێران لەگەڵ ئەم شوێنانه بپچڕێ.