بۆ جارێکی دیکە کۆمەڵێکی زۆر لەو کرێکارانەی کە لە کانگای زێڕی ئاقدەڕەی تیکاب کاریان دەکرد، لە کارەکانیان دەرکران.
بە گوێرەی هەواڵێک کە لە سەرچاوە کرێکارییەکانی شاری تیکابەوە بڵاو کراونەتەوە، ئەمساڵیش ٣٠٠ کەس لەو کرێکارە وەرزییانەی کە لە کانگای زێڕی ناوچەی تکاب کاریان دەکرد جواب کراونو پێیان ڕاگهیندراوە کە لەگەڵ دەستێکی وەرزی زستان، گرێبهستهکانیان بۆ نوێ ناکرێتەوە.
ئەو کرێکارانە کە لە سەرەتای بەهارەوە تا دەستپێکی وەرزی زستان لە کانگاکانی زێڕی ئەو ناوچەیە دا کار دەکەنو زۆربەیان پێشینەی ١ تا ٧ ساڵ کارکردنیان لەو کارخانهیهدا هەیە، ئاگادار کراونەتەوە کە لەوانەیە لە وەرزی نوێی کاریشدا کە دەکەوێتە بەهاری ساڵی داهاتوو، گرێبهستی کاریان بۆ نوێ نەکرێتەوەو خاوەن کارەکان ئامادە نین هیچ بەڵێنێکیان پێ بدەن کە لە ساڵی داهاتوودا وەریان دەگرنەوە.
هەموو ساڵێک خاوەن کارەکان بە بیانووی ئەوەی کە لە وەرزی سەرما دا وەک وەرزەکانی دیکە کار ناچێتە پێش، کرێکارانی بەشمەینەتی ئەو کانگایە بێکار دەکەنو ئامادە نین هیچ موچەیەکیان بۆ ماوەی چەند مانگی بێکاریان پێ بدەن، ئەوە لەکاتێک دایە کە کانگاکانی دیکەی هەمان ناوچە لە وەرزی زستانیشدا درێژە بە کاری خۆیان دەدەن.
کرێکارانی کانگای زێڕی ئاقدەڕە ئاماژەیان بەوە داوە کە زستانی ئەمساڵ بە قەدەر ساڵانی پێشووش سارد نیەو ئەوان دەتوانن بێ هیچ گرفتێک درێژە بە کارەکەیان بدەن؛ بەڵام لە بەرامبەردا خاوەن کارەکەیان پێی گوتوون کە لە زستاندا کارەکان ڕادەگرن.
پیویست بە ئاماژەیە کە کانی زێڕی ئاقدەڕە دەکەوێتە ٢٥ کیلۆمەتری شاری تیکابو بە یەکێک لە گەورەرین کانگەکانی زێڕی ئێران دادهنرێ.