فولویۆ مارتشلۆ، ئەندامی پارلمانی ئورووپا دەڵێ: ئەگەر ڕێژیمی ئێران، حەبیب ئەسیوەد نەگەڕێنێتەوە بۆ وڵاتی سوئێد، دەبێ یەکیەتی ئورووپا گەمارۆی ئابووری بە سەردا بسەپێنێ.
فولویۆ مارتشلۆ، ئەندامی ئیتالیایی پارلمانی ئورووپا، ڕۆژی سێشەممە ٢ی بەفرانباری ٩٩ی هەتاوی، لە وتووێژێکدا لە گەڵ کاناڵی “ئەلعەرەبییە” و لە بەردەم بەندیخانەی “کۆپێنهاگ” داوای ئازادی خێرای حەبیب ئەسیوەد و گەڕانەوەی بۆ وڵاتی سوئێد دەکات و دەڵێ: ئەگەر ڕێژیمی ئێران ناوبراو ئازاد نەکا، ئەوە دەبێ یەکیەتی ئورووپا گەمارۆی ئابووری بە سەر ئەو ڕێژیمەدا بسەپێنێ.
ناوبراو بە ئاماژە بە ڕفاندنی ئەسیوەد لە تورکیە و گەڕاندنەوەی بۆ ئێران گوتی: یەکیەتی ئورووپا پارێزگاری لە مافی مرۆڤ بە ئەرکی سەر شانی خۆی دەزانێ، ڕفاندنی ئەسیوەد لە لایەن ڕێژیمی ئێرانەوە پێشێلکردنی مافی مرۆڤە و دەبێ ڕێژیمی ئێران بە زووترین کات ناوبراو بگەڕێنێتەوە بۆ وڵاتی سوئێد.
شایانی باسە کە حەبیب ئەسیوەد، ڕێبەری پێشووی گرووپی”ئەلنێزال” بۆ ئازادی ئەهواز، یەک ڕۆژ دوای گەیشتنەوەی بۆ تورکیە لە لایەن مافیای”ناجی زین دەشتی” بە فەرمانی بەرپرسانی ئیتالاعاتی ڕێژیمی ئێران ڕفێندراو ڕادەستی ڕێژیمی ئێران کرایەوە.












