ماڵپەڕی نگام نیوز: یەکێک لەو هۆکارانەی خۆکوژیی منداڵان، کتێبە دەرسییەکانی قوتابخانەیە کە پڕە لە وێنەی لە سێدارەدان و کوشتن.
هدیە کیمیایی، یەکێک لە کاربەرانی چالاکیی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، بە ڕەخنە گرتنی توند لە دەنگ وڕەنگی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە لاپەڕەی تویتێرەکەیدا دەنووسێ: دەنگ وڕەنگی ڕیژیمی ئێران کاتێک بەرنامەی لە سێدارەدان لە شوێنە گشتییەکان بڵاو دەکاتەوە دەبێ ئەوە بزانێ کە ئێستا لە کاناڵەکان بە سەدان منداڵ چاو لەو بەرنامەیە دەکەن، و بە بڵاوکردنەوەی ئەو جۆرە بەرنامەگەلە لە تەلەفیزیۆن زۆر بە ئاسانی بیانوو بە منداڵان دەدەا بۆ خۆکوشتن و خۆ هەڵواسین و ئەو کات دەڵێی بۆ ئاماری خۆکوژییەکانی منداڵان ومێرمنداڵان لە هەڵکشاندایە.
ناوبراو دەڵێ: ژیری و شعووری منداڵە تەمەن ٤ ساڵانەکانی من لە بەرپرسانی دەنگ و ڕەنگی کۆماری ئیسلامیی ئێران زۆر زیاترە و تەنانەت لە بڵاوکردنەوەی کارتونەکانیشدا کە چەندین جار بۆ خۆم سەیرم کردووە لە چەندین شوێن باسی خۆکوژی و سێدارە دەکا کە بڵاوکردنەوەی ئەم جۆرە کارتۆنانە لە دەنگ و ڕەنگی ئێرانەوە بۆ منداڵان زۆر مەترسیدارە و رێگەی خۆکوژی و خۆ هەڵواسینیان پێ نیشان دەدا.
هدیە کیمیایی لە درێژەی باسەکەیدا دەڵێ: کاتیک کە زۆربەی کتێبەکانی منداڵان پڕە لە وێنەی خۆکوژی و خۆ هەڵواسین، چۆن دەبێ ئاگامان لە منداڵەکانمان بێ و ئەمە سیاسەتێکی هەڵەی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە بۆ پەرە پێدان بە خۆکوژیی منداڵان و میرمنداڵان.