• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

تابڵۆ

بەرواری بڵاو کردنەوە 2020/12/22
پۆلێن: ئەدەب
Share on google
Share on facebook
Share on telegram
Share on twitter
Share on whatsapp
Share on email
Share on google
Share on facebook
Share on telegram
Share on twitter
Share on whatsapp
Share on email

مامۆستا خالید ئەویندار

سینگی شەقارشەقاری عەرد

دەلاڵێ بۆ نمەی باران

لە باڵای لەباری هێرۆ

دەهاڵێ هوڕ؛ هوڕی ئاران

ئاسمان تەم و هەوا تۆز و

گێژەڵووکەش تەنوورەی دێو

دار و چێو تینوونە، وشکن

لقی گوڵ و گەڵاش دزێو

بولبول ونە، قەل دەقرێ

داڵ و کەرگەز دەخولێنەوە

چیا ڕووتەن، ڕەوەز وەڕەز

کۆچ‌ماڵە و دڵ دەکولێنەوە

ژەرەژ قاسپەی لێ بڕاوە

سەقڕ وڕە، پەرکوور دینە

شریخەی کاتیۆشا و گرمەی

تۆپ و تەقینەوەی مینە

کۆتر مات و لانەوازن

ڕێوی سازن، قومری قڕن

مامز تەرە، چەقەڵ غولوور

دنیا لێڵە و دڵیش پڕن

کانی کۆرن، کێڵگە ڕەقن

مرۆڤ کوێڵەی درۆ و گزنی

سوژدە دەبا بۆ دەرگانەی

گەڵی، ورگی، مەڕی، بزنی

قەڵا بەندە و شار خامۆشە

سڕن، مڕ و نەزان کە چن

ڕەوە ئاسکێک نادەستەمۆ

بە پێدزە بۆی دەردەچن

ئەنگۆرەیە: مەستین، تاساو

گەشکەین بە بۆنی گڵ و گیا

بەردەم دەشتە تا چاو بڕکا

پاڵپشتمان دوندی چیا

لەبەرقەدی “ڕەندۆڵە”دا

ترووسکەی ئاگرێ دەگڕێ

شنەی گێوژ و داربەڕوو

دڵی بێدەنگی شەو دەبڕێ

لەنێو کۆڕی حەپەساودا

فڕی دەنگی “ب..بابە..با..ب بە”

خنکا دەنگی “حەمە”ی دیسان

بەچاو دەیگوت هەستە، ڕا بە

بە دڵی شکاو، چاو نەترساو

سرک و بەتاو، هەستا سەر پێ

دەستێ بەڕێز لەسەر سینگ و

دەستەکەی‌تر مستی گرێ

دەیگوڕڕاند پڕ بە گەروو

کەچی نەگوێ نە زمانی بوو

کوتکی تانەی دا لە کەللەن

بەزمی لەبۆ خزمانی بوو!

دڵ دارماڵ لە تاسە و هومێد،

هەست، هەستی ئینسانی و نەجیب

بەسۆزەوە دەیخوێندەوە

بۆ گەل سروودی “ئەی رەقیب”!

کپ بوو گەرووی، چاویش پڕ ئاو

غڵدە غڵدی هۆش داگرە

کەبوونە یەک کینە و ئەوین

بە سووتمانە ئەو ئاگرە

من بیلبیلان ئەو لاڵ و کەڕ

جومگەی دەستانی وا گرتم

تەزوو نا، لەرزی شوورەیی

سەراتاپای لەشی داگرتم

شنۆ گەلاوێژی ١٣٨٥

تاگی بابەت: ئاسمانئاگربولبولتابڵۆخالید ئەویندارداڵشنۆقەڵامرۆڤهێرۆچیاڕەندۆڵەکانیکوێڵەکۆترگوڵگەڵا

بابەتی هاوشێوە

ئەدەب

هەڵوێست و بەرگری (نەجمەدین غوڵامی)

1 هەفتە لەوەپێش
ئەدەب

دڵنووس و ژان‌نامەی کەماڵ شەریفی لە بەندیخانەی “میناب”ەوە

2 هەفتە لەوەپێش
ئەدەب

نەغمەی ئازادی لە دەشتی شاروێرانەوە (هەگبەی شاخ و شۆڕش)

2 هەفتە لەوەپێش

نوێترین

کۆچی دوایی دوو کەسایەتیی نیشتمانپەروەری ناوچەی مەهاباد

ڕێکەوتی 2021-04-17

ئۆکراین: تاران بەئەنقەست فڕۆکە ئۆکراینییەکەی کردە ئامانج

ڕێکەوتی 2021-04-17

پەرەسەندنی ئاڵوزییەکانی نێوان تورکیە و یونان

ڕێکەوتی 2021-04-17

گیان لەدەسدانی دوو کەس لە کوردستان بە هۆی ڕووداوی کار و هەڵەی پزیشکییەوە

ڕێکەوتی 2021-04-17

بەڕێوەبەری دەزگای زانیاریی گشتیی نەتەوەیی ئەمریکا ڕێژیمی ئێرانی وەک هەڕەشەیەکی ئەمنییەتی ناوبرد

ڕێکەوتی 2021-04-17

کوژرانی دوو بەکرێگیراوی سپای پاسدارن لە پیرانشار و ڕەبەت

ڕێکەوتی 2021-04-17

کۆچی‌دوایی باوکی شەهیدێکی حیزب لە ناوچەی بۆکان

ڕێکەوتی 2021-04-17

حەسەن خومەینی: خەڵکی ئێران بێ هیوا و تووڕەن لە دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی

ڕێکەوتی 2021-04-17

بەشداری نوێنەرایەتیی حیزبی دێموکرات لە ڕۆژی ژینگەی کوردستان

ڕێکەوتی 2021-04-17

ئیسرائیل بۆ پێشگرتن لە ئێران، هەموو کارێک دەکەین

ڕێکەوتی 2021-04-17

گەڵاڵەی مەرجداری ئەمریکا بۆ لابردنی هێندێک لە گەمارۆکانی سەر ئێران

ڕێکەوتی 2021-04-17

سەرەڕای هەوڵەکانی ئەمریکا، ئیسرائیل بەردەوام دەبێ لە هێرش بۆ سەر ڕێژیمی ئێران

ڕێکەوتی 2021-04-17

کۆلارەی ئەتومیی کۆماری ئیسلامی

ڕێکەوتی 2021-04-17

دانپێدانانی بەرپرسانی ڕیژیم بۆ دابەزینی ئەمنییەتی خۆیان

ڕێکەوتی 2021-04-15

تێکهەڵچوونی خەڵکی گوندی دێ‌کەبوود و هێزەکانی ڕێژیم، لەناوچەی کرماشان

ڕێکەوتی 2021-04-15

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist