بە هاتنی بایدن وەکوو سەرۆک کۆماری ئەمریکا، وڵاتانی ئاڵمان و بریتانیا لە کاردانەوەیان سەبارەت بە ڕێککەوتنی بەرجام بە ڕێژیمی ئێران دەڵێن، ئەوە کۆتا دەرفەتە هیوادارین لە دەستی نەدەن.
هایکۆ ماس وەزیری دەرەوەی ئاڵمان، ڕۆژی دووشەممە ١ی بەفرانباری ٩٩ی هەتاوی، لە کۆبوونەوەیەکی ناڕاستەوخۆدا، کاری وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە بەرجامی “پڕکێشە و سەراولێژ” وەسف کرد، وەسفێک کە کاری لەسەر سیاسەتی “ئەوپەڕی گوشار”ی ئەمریکا بۆ سەر ڕێژیمی ئێران و لەلایەکی دیکەشەوە هەنگاوەکانی ڕێژیمی تارانی بۆ پەرەسەندنی چالاکیە ناوکیەکانی خۆی لە ڕێککەوتنی ساڵی ٢٠١٥ کرد.
وەزیری دەرەوەی ئاڵمان لە برلین، بە هەواڵنێرانی گوت: ئێمە ئەمڕۆ لەسەر دوو ڕێگادا ڕاوەستاوین، نازانین باوەڕ بە ڕێککەوتنی ناوکی لەگەڵ ڕێژیمی ئێران بکەین یان یا هیچ باوەڕێک بەو ڕێژیمە نەکەین و هەموو شتێک لە حەوتوو و مانگەکانی داهاتوودا دەردەکەوێ.
هایکۆ ماس هەروەها گوتیشی؛ بۆ ڕێژیمی تارانمان ڕوون کردۆتەوە کە دەرفەتێکی باشیان لەبەردەستایە و ئەمە کۆتا دەرفەتە بۆ ڕاگرتنی بەرجام و نابێ ئەم دەرفەتە لەدەس بدەن.