زیندانییەکی سیاسیی کورد بە ناوی ” مستەفا سەبزی” لە بەندیخانەی ورمێ مانی لە خواردن گرت.
بەپێی هەواڵی چاونیوز، ڕۆژی دووشەممە ١ی بەفرانباری ٩٩ی هەتاوی، زیندانییەکی سیاسیی کورد بە ناوی “مستەفا سەبزی” خەڵکی ماکۆ لەهەمبەر پێنەدانی مەرەخەسی و وڵام نەدانەوە بە داواکانی لەلایەن بەرپرسانی بەندیخانەوە، مانی لە خواردن گرتوە.
حەوتوویەک لەمەوبەر برایەکی مستەفا بە هۆی تووشبوون بە پەتای کۆڕۆنا گیانی لەدەست داوە و بەرپرسانی زیندان بۆ پێدانی مەرەخەسی داوای دانانی بارمتەیان لێ کردبوو بەڵام دواتر قازی چاودێر و بەرپرسی بەندیخانە دژایەتی ئەو داوایەیان کرد.
مستەفا سەبزی، ساڵی ٩٣ ی هەتاوی، لە ئاواییەکی ورمێ بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری کۆماری ئیسلامی، لەلایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە دەسبەسەر کرابوو و دواتر لەلایەن دادگای شۆڕشی ئەو شارە بە ١٥ ساڵ بەندکران حوکم درا.
شایانی باسە کە ناوبراو لەماوەی دەسبەسەرکرانی دا تەمەنی ١٨ ساڵ بووە و لەو کاتەوە هەتا ئێستا لە مافی مرەخەسیی بێبەش بووە.