جەیک سالیڤان، راوێژکاری جۆ بایدن: لەسێدارەدانی روحوڵڵا زەم رۆژنامەنووسی ئێرانی کە رۆژی ٢٢ی سەرماوەز ، لەلایەن ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لە سێدارە درا بە پێشێلکارییەکی قێزەونی مافەکانی مرۆڤ ناوبرد.
جەیک سالیڤان، لە تویتێکدا لەبارەی کوشتنی رۆژنامەنووسە ئێرانییەکەوە وتی:”لەسێدارەدانی روحوڵڵا زەم، کە بێبەشکراوە لە هەموو رێوشوێنێکی یاسایی، هەروەها حوکمدراوە بەبێ ئەوەی پێڕەوی مافە نێودەوڵەتییەکان بکرێت، پێشێلکارییەکی دیکەی قێزەونی مافەکانی مرۆڤە لەلایەن رێژێمی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە”.
روحوڵڵا زەم، بەڕێوەبەریی کاناڵی تلگرامیی “ئامەد نیوز”، کە لە فەرەنسا دەژیا و ڕەخنەی لە هەڵسوکەوتەکانی کاربەدەستانی ڕێژیمی ئێران دەگرت، لە ٢٢ی ڕەزبەری ٩٨ی هەتاوی، سپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند توانیویەتی ناوبراو بخاتە نێو داوێکی ئاڵۆزەوە و لە پیلانێکی داڕێژراودا لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپاوە دەستگیر کرا.












