لانی کەم ٥٠ کەس لە کوردستان لە پاییزی ئەمساڵدا خۆیان کوشتووە.
ئاماری خۆکوژییەکان لە کوردستان بەهۆی پەرەسەندنی خەمۆکی و قەیرانەکانی بێکاری و ئابووری و هەروەها؛ کەمتەرخەمیی دامودەزگا دەوڵەتی و حکوومییەکانەوە لە ماوەی سێ مانگەی پاییزدا دیار و بەرچاو بووە. لە ماوەی سێ مانگی پاییزدا زیاتر لە ٥٠ کەس لە کوردستان خۆیان کوشتووە کە ناوەندی مافی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی کوردستان شوناسی ٢٧ کەس لەوانی بە ڕوونی تۆمار کردووە کە کهم تهمهنترینیان کوڕێکی ١٢ ساڵ و بهتهمهنترینیان پیاوێکی تهمهن ٥٧ ساڵ بووه.
ئەم ناوەندە لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵیشدا ئاماری گیانلەدەستدانی ٩١ کەسی بەهۆی خوکوشتن ڕاگەیاندبوو و بەوەش ژمارەی ئەم کەسانەی لە ماوەی 9 مانگی ئەمساڵدا خۆیان کوشتوە، لانی کەم ١١٨ کەس بووە.