لە وەرزی پاییزی ئەمساڵدا زیاتر لە ٣٢ کرێکاری کورد لە کوردستان و ناوچەکانی دیکەی ئێران بوونەتە قوربانیی ڕووداوی کار کە شوناسی ٢٠ کەس لەوان لەلای ناوەندی مافی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی کوردستان تۆمار کراوە. لەو ٢٠ کەسە ١٩ کەسیان بەهۆی جۆراوجۆری وەک بەربوونەوە لە بەرزایی و برق گرتوویی و ڕووداوی ناسروشتیی دیکە گیانیان لە دەست داوە.
چاونیوز پێشتر لە ڕاپۆرتی وەرزی هاوینی خۆیدا هێنابووی کە ژمارەی قوربانییانی کار لە شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵدا لانیکەم ٣٨ کەس بووە کە ٢٥ کەس لەوان لە سۆنگەی نەبوونی ستانداردەکانی ئیمەنیی کار گیانیان لەدەست داوە. بەو پێیە ژمارەی ئەو کەسانەی لە سەرەتای ئەمساڵەوە بوونەتە قوربانیی ڕووداوی کار و بە ناو و شوناسیان زاندراوە ٥٨ بووە کە لەوەندە کەسە ٤٤ کەسیان گیانیان لەدەست داوە.











