١٥٠پەناخوزی کورد لەلایەن پۆلیسی تورکیەوە دەسەبەسەر کران، کە لە نێویاندا ژن و مناڵیشی تێدایە و بێ ڕەچاوکردنی ڕێنماییە تەندروستییەکان، هەموویان لەیەک شوێن ڕاگرتووە.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵنێری موکریان، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی سەرماوەزی ٩٩ی هەتاوی، زیاتر لە ١٥٠کەسی پەناخوازی کورد کە زۆربەیان خەڵکی شاری سەردەشت، ڕەبەت و شارەکانی دیکەی کوردستانن، لە وڵاتی تورکیە دەسبەسەر کراون.
جێی ئاماژەیە کە چەند مانگ لەمەوبەر نوێنەری سەردەشت و پیرانشار لە مەجلیسی ڕێژیمی ئێران گوتی؛ تا پاییزی ئەمساڵ زیاتر لە ١٠٠٠کەس لە هاووڵاتییانی شاری سەردەشت بەمەبەستی ڕۆیشتن بۆ وڵاتانی ئورووپایی ئەم وڵاتەیان بەجێ هێستووە و کۆچبەری ئورووپا بوون.












