لە ماوەی سێ مانگی پاییزدا لانی کەم ٨ بەندکراوی کورد کە بە تاوانی کوشتنی بەئانقەست حوکمی ئێعدامیان بەسەردا سەپابوو، لەدار دراون.
بەپێی ڕاپۆرتی چاونیوز دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامی لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵیشدا لانیکەم ٣٢ بەندکراوی کوردی لەدار دابوو، بەوەش ژمارەی ئەم زیندانییە کوردانەی لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا لەدار دراون، گەیوەتە ٤٠ کەس کە ٤ کەس لەوان زیندانیی سیاسی بوون.
شایانی باسە ئاماری ئێعدامەکان لە کوردستان لە ماوەی ساڵی ١٣٩٨یشدا لانیکەم ٤٦ کەس بوو کە بهپێی ڕێژهی حهشیمهتی کورد له ئێران و ئاماری ئێعدامهکان لهو وڵاته، لهو بوارەی پێشێلکردنی مافی مرۆڤیشدا کورد ههر بهشی شێری بهرکهوتووه.