پێشانگای کەلەپووریی شوێنەوارناسیی کرماشان لە ژێرناوی “دروازە ماد” لە هۆڵی هونەرە کلاسیکەکانی ڕۆم لە ئیتالیا بەڕێوە چوو.
بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی ئیسنا “مورتێزا گراوەند” بەڕێوەبەری ناوەندی نەتەوەیی پەرستگەی ئاناهیتای کرماشان، ڕایگەیاند کە ئامانج لە بەڕێوەبردنی ئەو پیشانگایە نیشاندانی ئاڵوگۆڕە فەرهەنگییەکانی کرماشان لە هەزار ساڵەی پێش زایین تا دەورەی ساسانی لە ئاڵوگۆڕە فەرهەنگییەکان و ڕۆڵی ترانزیتیی پەیوەندی ڕێگای ئەبریشەم کە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا لەیەک گرێ دەداتەوە و پیشاندانی ئاسەوارە فەرهەنگی و مێژووییەکانی کە لەو ڕێگەیە هەڵکەوتوون.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد کە جگە لە پیشاندانی مێژووی چەند هەزار ساڵەی ڕۆژهەڵات تا ڕۆژئاوای کرماشان، بەشێكی ئەو پیشانگایە تەرخانکرابوو بە چالاکیی لێکۆڵینەوەکان لە بواری ئاسەوارناسی و مێژوویی کرماشان کە زانکۆی “ساپینزا” لە ئێران ئەنجامی داوە و لە درێژەدا وتی کە ئەو پیشانگایە بە ماوەی یەک مانگ لە هۆڵی هونەرە کلاسیکەکانی ڕۆم کە یەکێک لە پیشانگا گەورە و بەناوبانگەکانی ئورووپایە کراوە دەبێ و بە نیازین ئەو پیشانگایە لە داهاتوودا لە کرماشانیش بکەینەوە.