فەرماندەی ئەرتەشی ئیسرائیل: ئەگەر ڕێژیمی ئێران و گرووپە میلیشیاکانی سەر بەو ڕێژیمە بە دژی ئیسرائیل بجولێنەوە، بەو پەڕی هێزەوە هیرش دەکەینە سەرئێران.
ئاڤیۆ کۆخاوی، فەرماندەی ئەرتەشی ئیسرائیل بە وتنی ئەوەیکە لەم رۆژانەدا هەڕەشەکانی ڕێژیمی ئێران بە دژی ئیسرائیل زۆرتر بووە گوتی: ئەگەر ڕێژیمی ئێران و گرووپە میلیشیاکانی سەر بەو ڕێژیمە ، بەدژی ئیسرائیل و بنکە و بارەگاکانی ئیسرائیل بجوڵێنەوە دەبێ تاوانێکی قورس بدەنەوە و ئەرتەشی ئیسرائیل بە هەموو هێزیەوە هێرش دەکاتە سەر ئەو ڕێژیمە.
کۆخاوی ڕۆژی دووشەممە ١ی بەفرانباری ٩٩ی هەتاوی لە وتووێژێکدا گوتی: قسەکانی ئێمە بەرامبەر بە ڕێژیمی ئێران زۆر ڕوون و ئاشکرایە ، هەموو پلانێکمان بۆ هێرش کردنە سەر ئەو ڕێژیمی لە بەردەستدایە و هەموو پلانەکانیشمان لە ئەگەری هەرجوڵەیەکی کۆماری ئیسلامیی و دەست وپێوەندییەکانی جێبەجێ دەکەین.
هەر لەم پێوەندییەدا ڕۆژنامەی “کان نیوز” و ڕاگەیاندنەکانی ئیسرائیل ڕۆژی دووشەممە ڕایانگەیاند کە حەوتووی ڕابردوو ژێردەریاییەکی ئیسرائیلی بە مەبەستی نیشاندانی هێزی ئەرتەشی ئیسرائیل بە ڕێژیمی ئێران گەیشتە ئاوەکانی کەنداوی فارس.
بەپێی ئەم راپۆرتە، ژێردەریاییەکەی ئیسرائیل لە کەنداوی فارس و بۆ پیشاندانی هێز بە ڕێژیمی ئێران و هاتۆتە سەر ئاو و بەرپرسانی ئیسرائیل ئەم هەواڵەیان پشتڕاست کردۆتەوە.
شایانی باسە کە هیزە دەریاییەکانی ئەمریکا، ڕۆژی دووشەممە بە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆئۆیەک پیشانیاندا کە ژێردەریایی”یوئێسئێس جورجیا” گەیشتۆتە گەرووی هۆرمۆز و کەشتی”یو ئێسئێس رۆیاڵ” کەشتی فڕۆکە هەڵگری”یو ئێسئێس فیلیپین سی” ئەو ژێردەریاییە دەپارێزن.
گەیشتنی ژێر دەریاییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بە گەرووی هۆرمۆز هاوکاتە لە گەل ساڵوەگەری کوژرانی قاسم سلێمانی فەرماندەی سپای قودس و ئەمریکا و ئیسرائیل ڕایانگەیاندوو کە ئەگەر ڕێژیمی ئێران هێرش بکاتە سەر بنکە و بارەگاکان و بەرژەوەندییەکانی ئەو دوو وڵاتە ئەو ئەوانیش بێ چرکە ساتێک ڕاوەستان هێرشی سەربازیی دەکەنە سەر ڕێژیمی ئێران.