فارسی
English
ئەمڕۆ پێنج شه‌ممه‌ ڕێکەوتی 8ی تشرینی یه‌كه‌م ساڵی 2026 | کاتژمێر 22:27
کوردستان و کورد
Advertisement
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
No Result
View All Result
کوردستان و کورد
No Result
View All Result

ڕازی مانەوەی هەمیشەیی

بەرواری بڵاو کردنەوە 2020/12/21
in ئەدەب

برایم چووکەڵی

محەممەد کەریم نەدیمی ساڵی ١٣٣٧ لە گوندی ” زێویە”ی بێڵەواری ناوچەی کامیاران له‌ بنه‌ماڵه‌یه‌كی‌ كوردپه‌روه‌ر و زه‌حمه‌تكێش له‌دایك بوو. قۆناغی منداڵی و تازەلاویی وەکوو هاوتەمەنە بێ‌نازەکانی تێپەڕ کرد و، بە ئاشكرا بوونی‌ تێكۆشانی‌ حیزبی‌ دێموكرت، هه‌ستی‌ كوردایه‌تی‌ له‌ هزر و مێشكی‌ ڕیشه‌ی‌ داكوتا. ساڵی ١٣٥٩ هاتە ڕیزی پێشمەرگەکانی ئەم حیزبە و لە هێزی بێستوون دەستی بە تێکۆشانی خۆی کرد.

ئەو لە شەڕی داسەپاو بە سەر کوردستان‌دا و هەر لە یەکەم ڕۆژەکانی پێشمەرگایەتیی‌دا ئازایەتیی خۆی نیشان‌ دا. بوێریی محەممەد کەریم بە ڕادەیەک بوو کە بەرە بەرە قارەمانێکی لەکڵ‌دەرهاتووی لێ درووست بوو. هاوسەنگەرانی دەڵێن ترس لە وجوودی‌دا نەبوو، و هیچ سەنگەرێک لە بەر تیری هەڵمەتی ناوبراو خۆی نەدەگرت.

شەهید محەممەدکەریم نەدیمی لاوێكی‌ ژیر و وریا و ڕووح‌سووك بوو‌. لە هێرش بۆ سەر پایەگای “ونج” لە پشتی خراجیان ‌‌و دەست بەسەرداگرتنی‌دا، محەممەد کەریم لە پێش هەموو هێزەکەوە بوو. لەو شەڕەدا چاوی چەپی کەوتە بەر گوللەی دوژمن‌ و لەدەستی‌ دا، بەڵام حەمەکەریم ئەوە یەکەم جاری نەبوو کە بریندار دەبێ و دیسان دەگەڕێتەوە بەرەکانی شەڕ.

کاک شاپووڕ فیروزی لەو بارەیەوە دەگێڕێتەوە: “کاتێک لە نەخۆشخانەی “بزوەش” سەردانم کرد، هەر چاوی بەمن کەوت پێکەنی و گوتی لەوەی کە لە کاتی گرتنی پایەگا‌دا سەرەڕۆییم کردووە‌ داوای لێبوردنت لێ دەکەم. پاشان بە پێکەنینەوە گوتی ئێستا باشتر کە چاوی چەپەم لەدست داوە، پێکەنیم گوتم بۆ؟ گوتی ئێستا کە چاوی چەپەم دەرهاتووە سیلەگرتنم ئامادەیە، ئیدی پێویست بە نیشانەگرتن نییە و تا دەگەمە سەنگەری دوژمن ڕوحی لەبەر نەماوە، دواتریش هیچ ترسێکم لە مردن نییە و قەوڵ بێ ئەو پێشمەرگەیە بم کە حیزبی دێموکرات دەیهەوێ.”

تایبه‌تمه‌ندییە‌ بەرز و ئینسانییەکان و ئازایەتی و ئەرک‌وەخۆگریی محەممەد کەریم بوونە هۆی ئەوەی پلە نیزامییەکان یەک لە دوای یەک ببڕێ و سەرئەنجام بە فەرماندەری لک دیاری بکرێ. ئەو هەمیشە لە بەڕێوەبردنی بڕیارەکانی حیزبد‌ا سەرلەپێناو بوو. ئەگەرچی خوێندەوارییەکی زۆری نەبوو، بەڵام فەرماندەیەک بوو ئازا، ئاگا، لێزان، مودیر و بەتاکتیک و، لە هەمووی گرینگتر کادرێکی تەشکیلاتی ‌و بەدیسیپلین بوو.

محەممەد کەریم تەنیا چەند ڕۆژ دوای گەڕانەوە لە نەخۆشخانە لە هێرش بۆ سەر مۆڵگەی دوژمن لە “سیویە” جاریکی دیکە بریندار بۆوە. دوو ڕۆژ دوای ئەو بریندارییەی لە شەڕی تەنگیسەر‌ و نییەر قارەمانەتیی لە خۆی نیشان دا و لەوێش بۆ جاری سێهەم بریندار بۆوە. ئەو لە ئازایەتی‌دا سەرچەشن بوو و پێشمەرگەکانی ژێر فەرمانی وانەی شەرەف ‌و شەهامەت ‌و خۆڕاگری لە مامۆستاکەیان فێر دەبوون. مخابن ڕۆژی ١١ی خەرمانانی ١٣٦٤ خۆری تەمەنی پڕ شانازیی ئەو ئاوا بوو. لە زمان مەولود عەبدوڵڵاهی، یەکێک لە هاوسەنگەرەکانی کە کاتی شەهید بوونی حەمەکەریم نەدیمی لە نیزیکی بووە ئەو ڕووداوە دەگێڕێنەوە:

“ئيواره‌ى روژى ١٠ی خەرمانانی ١٣٦٤ له چیای شاهۆ ده‌سته‌يه‌ک لە پيشمه‌رگەکان به فه‌رماندەیی حەمەکەریم بۆ هێنانی تداروکات بەرەو گوندی میسوراو ڕۆیشتین. دوژمن هێزێکی زۆری لە ناوچە خزاندبوو. بە نزیکبوونەوەی ئێمە لە گوندی میسوراو بۆمان دەرکەوت کە هێزی دوژمنی لێ جێگیر بووە، بۆیە بڕیارمان دا شەوەکەی بچینە دەشتی “گورگە چاڵ” لە نێوان گوندەکانی” تیلەکولون‌” و “میسوراو” لە بناری چیای شاهۆ. لە شوێنێک پشوومان دا و کاتژمێر٤ی بەیانی بەرەو گۆڕقلیچ  وەرێ کەوتین. تیمەکەمان ٥ کەس بووین. ئەمن و شەهید ڕەشاد زۆر لە کاک حەمە کەریم پاڕاینەوە کە لەوێ نەوەستین و بۆ پشوودان بەرەو چیای شاهۆ برۆین، بەڵام ئەو کە قەت لە دوژمن نەترسابوو، بڕیاری کۆتایی دا و گوتی: دەمێنمەوە ئەگەر بەتەنیاش بم و تا بەیانی نان بۆ پێشمەرگەکانیش دەبەمەوە.

کاتژمێری ٦ی بەیانیی ئەو ڕۆژە شەهید ساڵح گودەرزی کە نیگابان بوو، هات گوتی مامۆستا مەولوود هەستە گەمارۆ دراوین. شەهید حەمە کەریم دە میترمان لێ دوور بوو، کە گوێی لە وشەی گەمارۆ بوو بە سینگەخشکە هاتە لامان. دووربینەکەی وەرگرت و چاوی لە دەورووبەر کرد. گوتی: مەولوود ئەمڕۆ کۆتایی ژیانمانە! لەو قسانەدا بووین دراینە بەر دەستڕیژ. حەمە کەریم گەڕاوە بۆ لای چەکەکەی، بەڵام لە بەر ئاگری خەستی دوژمن نەیتوانی دەستی بە چەکەکەی ڕابگا، بە ناچار بۆ لای ئێمە گەڕاوە. هاوارم کرد حەمەکەریم ڕاوەستە. ئەو ڕانەوەستا و چووە شوێنی نیگابانیی ساڵح، بەڵام دوژمن ئەوێشی گرتبوو. لەو کاتەدا حەمە کەریم درایە بەردەسترێژ. دەستمان بە شەڕێکی مان ‌و نەمان کرد، دەرفەتمان هێنا و چووینە سەری، دەست ‌و لاقی گوللەی بەر کەوتبوو. زۆری لێ پاڕاینەوە کە هەستێ و وردە وردە دەکشێینەوە. بەڵام ئەو گوتی: لاقم شکاوە و ناتوانم. ئێوە بڕۆن، حەیفە بکوژڕێن، لە زمانی منەوە ماڵاوایی لە هیوای کوڕم بکەن و، بە هاوڕێیانم بڵێن ئەوە باوەڕە مقاومەت دەکا. بەڵام ئێمە نەماندەتوانی فەرماندەکەمان بەجێ بێڵین، ئەو کە زانی بەجێی ناهێڵین بە ساڵحی گوت چەکەکەی خۆت بدە بە من، ئێوەش هێرش بکەن. شەڕ هەر گەرم دەبوو، لە نەکاو دەنگی گوللەیەک و هاواری سالح سەرنجی ئێمەی ڕاکێشا، حەمە کەریم بڕیارە قورسەکەی دابوو، بۆ ئەوەی نە هاوڕێیانی بکوژرێن و نە خۆیشی بە زیندووی بکەوێتە دەستی دوژمن”.

شەهید حەمە کەریم لەپێناو دەربازبوونی هاوڕێیانی و سەرنەکەوتنی ڕێژیم‌دا خۆی کوشت، بەڵام بۆ هەمیشە لە دڵی هاوسەنگەرانی و خەڵکی ناوچە و کوردستان‌دا بە زیندوویی مایەوە.

Tags: برایم چووکەڵیبزوەشتیلەکولونحیزبی‌ دێموكرتزێویەشاپووڕ فیروزیمحەممەد کەریم نەدیمیمیسوراومەولود عەبدوڵڵاهیهێزی بێستوونکامیارانگورگە چاڵ

Related Posts

ئەدەب

بۆ حەکیمی دەردان

5 ساڵ ago
ئەدەب

ڕێگەی قودس بە مۆسکۆدا نزیکترە

5 ساڵ ago
ئەدەب

کوردستانی خوێناوی”ی ئازا سکری

5 ساڵ ago

نوێترین

برینداربوونی کۆڵبەرێک لە سنوورەکانی پیرانشار

ڕێکەوتی 2021-05-10

هێنانی چینیەکان لەلایەن ڕێژیمەوە بۆ کوردستان بەمەبەستی بە تاڵانبردنی کانگاکان

ڕێکەوتی 2021-05-10

کەمکردنەوەی ئاوی ڕووباری فورات لەلایەن تورکیەوە

ڕێکەوتی 2021-05-10

زولنووری: فایلە دەنگییەکەی زەریف لە بنەڕەتدا بۆ بڵاوبوونەوە تۆمار کرابوو

ڕێکەوتی 2021-05-10

ڕێبەری دێموکراتەکانی سێنای ئەمریکا: ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران نابێ تەنیا لە بواری ناوکییەوە بێ

ڕێکەوتی 2021-05-10

دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی شاری سنە

ڕێکەوتی 2021-05-10

گیان لەدەستدانی کرێکارێکی خەڵکی مەریوان بەهۆی ڕووداوی کارەوە

ڕێکەوتی 2021-05-10

شەڕە دەندووکی تورکیە و ئێران لەسەر ناردنی میلیشیا بۆ یەمەن

ڕێکەوتی 2021-05-10

پێنتاگۆن: ئەو چەکوچۆڵەی کە لە دەریای عەرەب دەستی بەسەردا گیراوە لە ئێرانەوە ڕەوانەکراوە

ڕێکەوتی 2021-05-10

ئاگرتێبەردانی کونسوولخانەی ئێران لە کەربەلا

ڕێکەوتی 2021-05-10

وەدەنگهاتنی ٣٧ ڕێکخراوی مافی مرۆڤ سەبارەت بە ڕەشبگیریی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

ڕێکەوتی 2021-05-09

ناڕوونی چارەنووسی ٧هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی پارێزای سنە

ڕێکەوتی 2021-05-09

تێکدانی ژینگەی کوردستان لە ناوچەی سەردەشت لە لایەن کەسانی هەلپەرەستەو

ڕێکەوتی 2021-05-09

فەرزاد کەمانگەر و هاوڕێیانی پاش ١١ ساڵ لە لەسێدارەدرانیان تەرمەکەیان ڕادەستی بنەماڵەکانیان نەکراوەتەوە

ڕێکەوتی 2021-05-09

ناوەندی ئاسایشی ئاڵمان شێوەی دەورلێدانی گەمارۆکانی لەلایەن ئێرانەوە ئاشکرا کرد

ڕێکەوتی 2021-05-09
No Result
View All Result
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

© 2026 JNews - Premium WordPress news & magazine theme by Jegtheme.

Welcome Back!

Login to your account below

Forgotten Password?

Retrieve your password

Please enter your username or email address to reset your password.

Log In

Add New Playlist