• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

خەیانەتی گەورەی کوردانی ڕۆژهەڵات لەقاو درا

بەرواری بڵاو کردنەوە 2020/12/21
جۆری بابەت: ئەدەب

دارسمە

بەداخەوە ئێمە زۆر بە وردی لە مێژووی خەباتی ڕۆژهەڵات ئاگادار نین. نازانین ڕێبەرانی ئەم حیزب و ڕێکخراوانە چیان بەسەر کوردی بەشمەینەت هێناوە و چۆن سەروەت و سامانی ئەم وڵاتەیان بە لاش و قەلاش بە ئەملاوئەولادا داوە. لەلایەک سەروەت و داهاتی زۆروزەبەندی خەڵکیان بۆ بەدی‌هێنانی ئاوات و خولیای لەبن‌نەهاتووی خۆیان تەرخان کردووە و لە لایەکی دیکەوە بۆ بەدەست‌هێنانی پارەی کڕینی گۆشتی فڕۆکەوانان خەڵکیان چەوساندووەتەوە. لێرەدا هەر گەندەڵیی دوو حیزبی کۆمەڵە و دێموکرات هەڵمەدووک لە مێشکی مرۆڤ بەرەو ئاسمان بەرز دەکاتەوە.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا فڕۆکەوانێکی وەفادار بە ڕێبازی ڕێبەر و ئیمام و مێژووی دوو هەزار و هیندە ساڵەی هەڵبەستراوی پاشایەتی و کۆماری ئیسلامی، گەندەڵییەکی گەورەی سی ‌چل ساڵ لەمەوبەری لە کوردستانی ڕۆژهەڵات لەقاو دا و بەم هەواڵە سەری هەموو بیسەران و بینەرانی سوڕماند و چاوی پێ زەق کردن و مێشکی هەموویانی تاساند.

ئەم فڕۆکەوانە کە لێدوانەکەی موبایل بە موبایل و ئایپاد بە ئایپاد بە نێو سۆشیال هەرامەدا دەسووڕێتەوە، لە چاوپێکەوتنێک‌دا لەگەڵ تەلەفزیۆنی نەتەوەیی کۆماری ئیسلامیی‌دا ڕاشکاوانە ڕایگەیاند: “کوردەکان ئەوان ساڵان بۆ سەری فڕۆکەوانان گرەویان دانابوو و کیلۆ گۆشتێکی فڕۆکەوانانیان بە ٥٠٠ میلۆن تومەنی ئەوکاتی دەکڕییەوە.”

لێرەدا قووڵایی کارەساتەکە گەندەڵیی ڕێبەرانی کوردی ڕۆژهەڵات بە بەراوردکردن لەگەڵ دەستەڵاتی کۆماری ئیسلامی بە تەواوی دەردەکەوێ. هەر ئەوکات کۆماری ئیسلامی کە تازە هاتبووە سەر دەستەڵات، ئەوەندەی کوردەکان گەندەڵ نەبوو. بۆ سەلماندنی نەبوونی گەندەڵی لە دەستەڵاتی کۆماری ئیسلامیی‌دا ئەوانەی کەمێک بە تەمەندا چوونە لەبیریان ماوە ئەم دەستەڵاتە لە کوردستان چۆن دانیشتووانی گوندەکانی “دیلان‌چەرخ”، “قەڵاتان” ، “سۆفیان”، “گولیچ”، “قاڕنێ”، “کانی مام سەیدە”،”  قرەقشلاخ”ی به فیشەک و تەور و داس لەت و پەت کرد و دوای کوشتنی بەکۆمەڵی کوردان لە فرۆکەخانەی سنە و ئیعدامی ٥٩ لاوی مەهابادی و ئەم هەموو کوشتارەی دیکەش، مسقاڵێک لە گۆشتی ئەو خەڵکەی بە پارەی بەیتولماڵ نەکڕییەوە. بەڵام لەوەها کات و ساتێکدا کڕینی یەک کیلۆ گۆشتی فڕۆکەوانی ئێران لە لایەن ڕێبەرانی کوردەوە ئەو پەڕی خەیانەت و گەندەڵییە!

دیارە وەک لە ڤیدیۆ بڵاوکراوەکان‌دا دەبینرێ، خەلەبانە ڕاستگۆکە دەڵێ کوردان بۆ هەر کیلۆ گۆشتی فڕۆکەوان ٥٠٠ ملیۆن تمەنیان داوە. بۆ سەلماندنی ڕاستیی قسەکەشی لە وەڵامی “واااو”ێکی خاتوونە پێشکەشکارەکەدا دەڵێت “خدا شاهده” و بۆ سەلماندنی قسەکەی خوا بە شایەت دەهێنێتەوە. خانمی پێشکەشکار کە بە بیانووی هەبوونی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەمامکی بە لووتەوەیە و، دیار نییە دوای ئەم پێداگرییەی کاکی خەلەبان، پێدەکەنێ یان خۆی مچ و مۆڕ دەکا، بەڵام چاوانی هەر زیتەزیتیانە.

ئەگەر بۆ لێکدانەوەی گۆشەیەکی بچووکی ئەم گەندەڵییە گەورەیە، ڕوو بکەینە بیرکاری، قووڵایی کارەساتەکە ئەوەندەی دیکە سەری لێ سووڕدەمێنێ.

ئەوکاتە‌ی فڕۆکەوانەکە باسی دەکا، تەنەکەیەک ڕۆنی ٥ کیلۆیی بە ٣٠ تومەن بوو. بەم حیسابە پارەی کیلۆیەک گۆشتی فڕۆکەوان، ١٦ ملیۆن و ٦٦٦ تەنەکە ڕۆنی پێ دەکڕدرا. هەر بە پارەی یەک کیلۆ گۆشت دەکرا زیاتر لە ١٦٥٠ دانە لەو ئۆتۆمبێلە توێتایانە بکردرێ کە چەند ساڵ دواتر بە “شلەخەجێ” ناوی دەرکرد.

لە کورتی ببڕینەوە، پارەی یەک کیلۆ گۆشتی فڕۆکەوانێک ئەوکات دەیکردە ٦٧ میلیۆن دۆلاری ئەمریکایی و ئەگەر ئێستا ئەوەندە دۆلارە بکەینەوە تومەن، دەبینە خاوەنی یەک تریلیۆن و ٦٧٥ میلیارد تومەن.

دڵتەزێن‌ترین بەشی ئەم گەندەڵییە ئەمەیانە، ڕێبەرانی بزوتنەوەی کوردستان ئەوکات مامۆستا هەژاریان لەم کارەیان ئاگادار نەکردووەتەوە و تووشی هەڵەیەکی مێژووییان کردووە. ماموستا هەژار کاتێک لە بازاڕی کڕین و فرۆشتنی گۆشتی فڕۆکەوانان بێ‌ئاگا دەبێت، بە ناچاری لە پشتی دیوانە شێعریی “بۆ ‌کوردستان”دا دەنووسێ، “نرخی چل تمەن یان کیلۆ‌ گۆشتێکە”. ئەم کارەی ماموستا هەژار گلەیی و ڕەخنەی کۆمەڵێک نووسەریشی لێ کەوتەوە. ئەوان دەیانگوت مام هەژار نەوسنە و ئەوندە ئیشتیای لە گۆشتە، نرخی شێعر و ئەدەبی لەبەرانبەر گۆشت‌دا دابەزاندووە.

بۆ زیاتر ڕۆچوون بە نێو کارەساتی ئاشکرابوونی ئەم گەندەڵییەدا، ژمارەی مام‌ناوندیی کێشی فڕۆکەوانێک بە کیلۆ جاران (زەڕب)ی ژمارەی ئەو فڕۆکەوانانە بکەن لە کوردستان کوژران و ژمارەی بەدەست‌هاتوو جارانی ٦٧ میلیۆن بکەن دەکاتە کۆی گشتیی ئەو پارەیەی کوردە گەندەڵەکان بە دۆلار بە گۆشتی فڕۆکەوانیان داوە! ئەدی چۆن!

تاگی بابەت: خەیانەتدارسمەدیلان‌چەرخسۆفیانفڕۆکەوانقاڕنێقرەقشلاخقەڵاتان٥٩ لاوی مەهابادڕۆژهەڵاتکانی مام سەیدەکۆماری ئیسلامیگولیچ

بابەتی هاوشێوە

ئەدەب

ناساندنی کتێبی “ئازادی لە هزر و ڕامانی قاسملوودا”

ڕێکەوتی 2022-08-23
ئەدەب

پوورە فاتم و کەزیەی چەرمگ و پەنجەی کاڵی

ڕێکەوتی 2022-08-22
ئەدەب

نەقیزەی دەسەڵات و کۆڵمتی چاکسازی‌خوازان

ڕێکەوتی 2022-08-22

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist