بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەكانی ڕێژیم كاسبكارێكی دیكەی كورد لە ناوچەی سەردەشت بریندار بوو.
بەپێی ڕاپۆرتی په‌یامنێری كوردستان و كورد به‌یانیی ڕۆژی ٦ی بەفرانبار پۆلێك لە كاسبكارانی ناوچەی سەردەشت لە پشت ئاوایی بێتووش که‌وتوونه كەمینی هێزە چه‌کداره‌کانی كۆماری ئیسلامی‌و دراونه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژ.
له ئاکامی ئه‌و تەقەکردنهی هێزه‌کانی ڕێژیم‌دا كەسێكی خەڵكی تووژەڵ، بە ناوی قادر ئەبووبەكری كوڕی حوسێن بریندار بووه‌و كەسێكی دیكەش بەناوی ئاراس خەڵكی گوندی گروێس لە كاتی ڕاكردندا هەڵدێراوهو لاقی شکاوه. هەروەها هێزه‌کانی ڕێژیم هه‌ڵیان کوتاوه‌ته سه‌ر باری ئه‌و کاروانچییانهو چەند سەر لە وڵاغیان لێ کوشتوونو باره‌کانیان به تاڵان بردوون.