گومركی ئێران لە ڕاپۆرتێكدا ڕایگەیاندوه كە بازرگانیی دەرەوەی ئێران لە ماوەی ٩ مانگی ڕابردوودا داکشانی بهرچاوی بهخۆیهوه بینیوه.
بەپێی ڕاپۆرتی گومركی ئێران، هاوردەی ئێران لە ماوەی ٩ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا گهیوهته ٣٠ میلیاردو ١٦٧ میلیۆن دۆلار كە ئەم ڕێژەیە لە چاو ٩ مانگی ساڵی ڕابردوو سەدی ٢٣ له کهمی داوه.
هەروەها لە ماوەی ٩ مانگی سەرەتای ئەمساڵ ڕێژەی هەناردەی غەیرە نەوتیی ئێران به ٣٢ میلیاردو ٣١ میلیۆن دۆلار گەیشتوه كە لە چاو ٩ مانگی ساڵی پێشوو سەدی ١١ له کهمی داوه.
کاڵای بهرچاوی هەناردەی غەیرە نەوتی لەم ماوەیەدا گازەكانی نەوتو قیری نەوت بووەو كڕیارە سهرهکییهکانی ئهو کاڵایانهی ئێرانیش وڵاتانی چین، عێراق، ئیمارات، هیندو ئەفغانستان بوون.
کاڵا بهرچاوهکانی هاوردەی ئێرانیش لهو ٩ مانگهدا گەنمەشامی، گەنم، سۆیاو كۆنجالەی سۆیا بوون كە لە وڵاتانی چین، ئیمارات، كورەی باشوور، توركیەو سوئیسهوه هاورده کراون.