كاربەدەستانی وەزارەتی بێهداشت دەڵێن هەر ئێستا ٢٦٧ نەخۆشخانەی نیوەکاره لە ئاستی ئێران‌دا هەیە كە بە هۆی نەبوونی بوودجە کاری دروستكردنیان ڕاگیراوه.
سەید محەممەدهادی ئەیازی، جێگری وەزیری بێهداشت بۆكاروباری بەشدارییە كۆمەڵایەتییەكان وێڕای ئاماژە بەم بابه‌ته گوتی ئەگەر چاومان لە بوودجەی دەوڵەت بێ كە ئەم پڕۆژە نیوەچڵانەی پێ تەواو بكرێن، ئه‌وا ده‌بێ زیاتر له ٢٥ ساڵی دیکه‌ش چاوه‌ڕوان بین، هەر بۆیە دەبێ ئەم گیروگرفتانە بە بەشداریو یارمه‌تیی ماڵیی خەڵك چارەسەر بكرێ.
ئەیازی گوتی كە كۆمەڵگەو وڵات بەرەو تەمەنی نێونجی‌و پیری دەڕوا و پێویستە ناوەندەكانی بێهداشتیو ده‌رمانیی زیاتر دروست بكرێن. جێگری وەزیری بێهداشت وێڕای ئاماژە بەوەی كە پارێزگاكانی سیستان‌و بەلووچستانو خۆراسانی باشوور لە ناوچە بێبەشكراوەكان له ڕووی بێهداشتو ده‌رمان ئێرانن‌و پێویستیی تەواویان بە ناوەندەكانی دەرمانی بۆ نەخۆشەكانی ڕەوانی‌و سووتان هەیە، گوتی: پێڕاگه‌یشتن به‌م پارێزگایانە ده‌بێ لە ئەولەوییەتەكانی وه‌زاره‌تی بێهداشت بێ.