لە ئاکامی ڕاپرسییەکی نوێ لە ناوەندی توێژینەوەکانی “پییۆ”، لە نێوان ١٤ وڵاتی پیشەیی جیهان، ڕوانینی سەتا ٧٠ی خەڵکی ئەو وڵاتانە بە نیسبەت ئێران نەرێنی بووە و تەنیا نزیکەی لە سەتا ٢٠ی ئەو وڵاتانە ڕوانینی ئەرێنییان بە نیسبەت ڕێژیمی ئێران بووە و سەتا ١٠شی هیچ ڕوانگەیەکیان نەبووە.
ڕاپرسی ئەو ناوەندە هەر وەها نیشانی داوە کە وڵاتانی ئیسکەندیناوی زۆرترین هەلسەنگاندنی نەرێنییان بۆ کۆماری ئیسلامی بووە کە لەو ڕێژەیە سەتا ٨٠ی دانیشتووانی سوئید و دانمارک بوون، هەڵسەنگاندنی دانیشتووانی ئیسپانیا و هولەندیش بە نیسبەت ئێران هەڵسەنگاندنێکی ڕەخنەگرانە بووە بە شێوەیەک کە سەتا ٨٠ی خەڵکی ئەم وڵاتانە بە نیسبەت کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕوانینێکی نەرێنی و نەشیاویان بووە.
شایانی باسە کە لەو توێژینەوەیەدا ڕوانینی وڵاتانی ئاسیای باشووری خۆرهەڵات وەک ژاپۆن سەتا ٥٩ و کورەی باشوور سەتا ٥٦ بووە.
لەو نێەوشدا ئەمریکا بە سەتا ٧٣ و کانادا بە سەتا ٦١ ڕوانینی نەرێنی و نەشیاویان سەبارەت بە ئەو ڕێژیمە بووە.