کاک ئەحمەد کەریمزادە، باوکی شەهیدێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ناوچەی بۆکان ماڵاوایی لە ژیان کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان ڕۆژی هەینی ٢٨ی سەرماوەزی ٩٩ی هەتاوی، کاک”ئەحمەد کەریمزادە” خەڵکی گوندی تورجان سەر بە شاری بۆکان و باوکی شەهید” سمایل کەریمزادە” بە هۆی نەخۆشییەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد و بۆ هەمیشە دڵە گەورەکەی لە لێدان کەوت.
کاک ئەحمەد کەریمزادە، ناسراوو بە ئەحمەد تورجانی، کەسێکی خۆشناو و نیشتمانپەروەر و دێموکراتدۆست بووە و لە پێناو ڕزگاری گەڵەکەیدا کوڕێکیان بە ناوی شەهید” سمایل کەریمزادە” پێشکەش بە بارەگای ئازادی کوردستان کردووە.
شایانی باسە کە کاک سمایل پێشمەرگەیەکی ئازا و چاو نەترسی حیزبی دێموکراتی کوردستان بوو، کە بەداخەوە لە ٢٥ی گەلاوێژی ساڵی ٦٧ی هەتاوی، لە گوندی “مووسێ” سەر بە شاری بۆکان شەهید دەبێ و گیانی پاکی خۆی پێشکەش بە بارەگای ئازادی کوردستان دەکا و تێکەڵ بە کاروانی نەمرانی حیزب و گەلەکەی دەبێ.
لە لایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە وێڕای دەربڕینی خەم و پەژارەی خۆمان بۆ کۆچیدوایی کاک”ئەحمەد کەریمزادە” سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێزیان و سەرجەم خزم و کەسوکاریان دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.