سه‌رتیپ مه‌ناف ته‌لاس، یه‌كێك له فه‌رمانده سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌رته‌شی دژبه‌رانی ده‌وڵه‌تی سووریه به ڕۆژنامه‌ی ئامریكایی “وال ستریت ژورنال”ی گوت: “به‌شار ئه‌سه‌د وڵاتی سووریه‌ی به كۆماری ئیسلامی و خامنه‌یی فرۆشتووه.”
ته‌لاس که ئێستا له پاریسی پێته‌ختی فه‌رانسه‌دا ده‌ژی؛ له‌م وتووێژه‌دا گوتی، ڕێژیمی ئه‌سه‌دو كۆماری ئیسلامی به بۆمبدانانهوهکهی هاوینی ساڵی ٢٠١٢دا قه‌یرانی سووریه‌یان په‌ره‌پێدا.
ئه‌و ده‌ڵێ دوو حه‌وتوو پێش دانانه‌وه‌ی ئه‌م بۆمبه که كوژرانی ئاسه‌ف شه‌وكه‌ت، مێردی خوشكی به‌شار ئه‌سه‌دی لێ كه‌وته‌وه، هێزه‌کانی پاراستن ٦ بۆمبیان له ده‌فته‌ری من له ده‌مێشق دۆزییه‌وه، به‌شار ئه‌سه‌د له هه‌وڵی كوشتنی منیش‌دا بووۆ چونکی ئهمنو شه‌وكه‌ت له‌م كه‌سانه بووین که له‌گه‌ڵ هه‌موو ڕێبه‌رانی دژبه‌ر، ئاشتیخواز‌و ته‌نانه‌ت چه‌كداریش ده‌رگای وتووێژمان كردبۆوه.
ناوبراو ده‌ڵێ هه‌ڵویستی ئێمه له‌گه‌ڵ هه‌ڵویستی به‌شار ئه‌سه‌دو ڕێبه‌رانی ئه‌منیه‌تیی ئه‌م وڵاته جیاواز بوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌وان بڕوایان به له‌باربردنی شۆڕش بوو. له یه‌كه‌مین خۆپێشاندان له شاری درعاش، ڕێژیمی به‌شار ئه‌سه‌د به كوشتنی خه‌ڵك وه‌ڵامی خۆپێشانده‌رانی دایه‌وه. له حاڵێكدا ئه‌من له‌سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه بووم كه له جیاتی توندوتیژی، ده‌بێ فه‌رمانداری درعا له ده‌سه‌ڵات لادرابایهو به دڵی خه‌ڵكیان داباوه.
شایانی باسه به‌پێی ئاماری چاودێری مافی مرۆڤ له سووریهله ماوه‌ی ٤ ساڵ شه‌ڕی نێوخۆیی ئه‌و وڵاته‌دا جگه له‌وه‌ی ٤ میلیۆن که‌س ئاواره‌بوون، ٢٤١ هه‌زار كه‌سیش كوژراون. به‌پێی ئه‌م ئاماره ژماره‌ی کوژراوانی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی نیزیک ٧٢ هه‌زار که‌س بووه كه ٩٦٤ كه‌سیان منداڵ بوون.