هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ کە لە کۆتایی ڕەزبەری ئەمساڵدا لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کرابوو، بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ گوازرایەوە.
لە ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی “شاوانە”ی سەر بە شاری شنۆ بە ناوی مەلا جەمشید حەمیدی، پاش دوو مانگ ڕاگرتن لە ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ و تەواو بوونی قۆناغی لێپرسینەوەکەی، بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ گوازرایەوە.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، مەلا “جەمشید حەمیدی” لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعات بە تۆمەتی هاوکاریکردنی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم دەسبەسەر کراوە.
لە ماوەی دەسبەسەر کرانیدا لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و دیدار لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە
ناوبراو ڕۆژی پێنجشەممە ٢٤ی ڕەزبەری ٩٩ی هەتاوی،لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆوە دەسبەسەر و بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ گوازرایەوە و هاوکات لەگەڵ دەسبەسەر کردنی مەلا جەمشید ماڵەکەشیان پشکنیوە.