ڕێکخراوی هه‌واڵنێرانی بێ‌سنوور ده‌ڵێ له ساڵی ٢٠١٥دا ١١٠ كه‌س له سۆنگه‌ی پیشه‌ی ڕۆژنامه‌نووسی‌و کاری ڕاگه‌یاندن له شوێنه جیاجیا‌و مه‌ترسیداره‌كان كوژراون.
ڕێکخراوی هه‌واڵنێرانی بێ‌سنوور ده‌ڵێ تا ئێستا ٦٧ ڕۆژنامه‌نووس به ده‌ستی ئانقه‌ست كوژراون‌و مه‌به‌ش له ساڵی ٢٠٠٥وه تا ئێستا ژماره‌ی ڕۆژنامه‌نووسه کوژراوه‌کان له ٧٨٧ که‌س تێپه‌ڕی.
له نێو وڵاتانی مه‌ترسیدار بۆ ڕۆژنامه‌نووسان له ساڵی ٢٠١٥ بۆ یه‌كه‌م جار وڵاتێكی ئورووپایی وه‌ك وڵاتی فه‌رانسه پاش وڵاتانی هیندو عێراق له پله‌ی سێهه‌می جیهان‌دا جێی گرتوه.
كریستێف دولوار، سكرتێری گشتیی هه‌واڵنێرانی بێ‌سنوور له‌م باره‌یه‌وه ڕایگه‌یاند كه ئێستا پێویستیی خێرامان به ڕێكاری ڕوون بۆ جێبه‌جێكردنی مافه نێوده‌وڵه‌تی‌یه‌كان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی گیانی ڕۆژنامه‌نوسان بپارێزین.
بان كی مون سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانیش له ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی خۆی‌دا له‌باره‌ی پارێزران له سزاكانی جینایه‌ت دژی ڕۆژنامه‌نووسان هێناویه‌تی که من له بێ توانایی له دابه‌زینی به‌رده‌وام‌و ڕێژه‌ی توندوتیژیی ئامانجدار زۆر نیگه‌رانم كه ڕۆژنامه‌نووسانی تێ‌دا ده‌بنه قوربانی.