بەبۆنەی رۆژی ٢٦ی سەرماوەز ڕۆژی ئالا وپێشمەرگەی کوردستان، ئاڵای پیرۆزی کوردستان لە ناوچەی سەراوڵەی پارێزگای ئیلام هەڵکرا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوولە کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە، چەند ڕۆژ پێش و بە بۆنەی رۆژی ئاڵا و پیشمەرگەی کوردستان، ئەندامان و لایەنگرانی دڵسۆزی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ناوچەی سەراوڵەی پاریزگای ئیلام ئاڵای پیرۆزی کوردستانیان هەڵکرد.
لە درێژەی کارو چالاکییە تەبلیغییەکانی ئەندامانی دڵسۆز و بە ئەمەگی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە بۆنەی ٢٦ی سەرماوەز ڕۆژی ئاڵا و پێشمەرگەی کوردستان، ئەم جارە هاورێیانی چالاک و وەفادارمان لە ناوچەی سەراوڵەی ئیلام، بە هەڵکردنی ئالای پیرۆزی کوردستان لە بەرزاییەکان و دەوروبەری ئەو شارە، پیرۆزباییان لەو ڕۆژە مەزنە کرد.
لە لایەن کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە وێڕای دەسخۆشی لە هاوڕێیانی دڵسۆز و بە ئەمەگمان لە سەراوڵەی سەربەرز، هیوای سەرکەوتن و بەردەوامییان لە ئەرک و چالاکییەکانیاندا بۆبە ئاوات دەخوازین.