پۆمپێئۆ بۆ “جۆبایدن”: گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی بەرجام و بەهێزکردنەوەی ڕێژیمی ئێران بۆ ئەمریکا زۆر مەترسیدارە.
مایک پۆمێئۆ وەرزیری دەرەوەی ئەمریکا، ڕۆژی شەممە ٢٩ی سەرماوەزی ٩٩ی هەتاوی، جۆبایدن، سەرۆککۆماری هەڵبژێردراوی ئەمریکا لە هەمبەر گەرانەوە بۆ ڕێککەوتنی بەرجام ئاگادار کردەوە و گوتی: لەو کاتەوە کە ئەم رێککەوتنە لە ساڵی ٢٠١٥دا لە نێوان وڵاتانی ١+٥دا کراوە، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاڵوگۆڕی زۆری بەخۆیەوە بینیوە و بەدەستهێنانی ڕەزامەندیی ڕێژیمی ئێران، دەبێتە هۆی کارەسات و مەترسی بۆ سەر خەڵکی ئەمریکا.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، هەموو وتووێژەکەی “مایک پۆمپێئۆ”ی لە کاناڵی فاکس نیوز بڵاو کردۆتەوە کە پۆمپێئۆ، سەرەڕای مەحکووم کردنی سیاسەتەکانی دەوڵەتی “باراک ئۆباما” سەرۆککۆماری پێشووی ئەمریکا لە هەمبەر تاران، نیگەرانییەکانی خۆی لە هەمبەر نوێنەرانی دەوڵەتی داهاتووی ئەمریکا بۆ پۆستە گرینگەکانی دەوڵەتی داهاتوو دەربڕی.
لەدرێژەی وتووێژەکەدا پۆمپێئۆ دەڵێ: ئێمە بەردەوام دەمانهەوێت کاتێکی دادپەروەرانە بە هاوڕێیانمان لە دەوڵەتی داهاتووی ئەمریکادا بدەین، بەڵام دەزانین کە جۆبایدن سەرۆککۆماری هەڵبژێردراوی ئەمریکا، پێشنیاری بە چ کەسانێک کردووە بۆ وەرگرتنی پۆستە گرینگەکان و دەزانین کە لەماوەی ٨ ساڵی ڕابردوودا تەنیا کارێک کە کردوویانە ڕەزامەندیی ڕێژیمی ئێران بووە بۆ پشتیوانیکردنی ئەو ڕێژیمە لە تێروریزم لە جیهاندا و دەوڵەتی پێشوو بە ڕێککەوتنی “بەرجام” پارەیەکیی زۆریاندا بە ڕێژیمی ئێران و بەم جۆرە ئەو ڕێژیمە زیاتر پشتیوانی لە گرووپە تیرۆریستەکان کردووە و هۆکاری سەرەکیی تێکدانی ئاسایشی ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست و هەموو جیهانە وکۆماری ئیسلامیی ئێران جێگای متمانە و باوەڕ نییە.












