دابه‌زینی نرخی نه‌وت ده‌وڵه‌تی كۆماری ئیسلامیی ئێران تووشی كهسری بوودجه‌و قه‌یرانی نه‌غدینه كردۆته‌وه، به شێوه‌یه‌ك كه به قسه‌ی نوێنه‌رانی مه‌جلیس له ماوه‌ی ٨ مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا که‌متر له سه‌دی ٢٥ی بوودجه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه دابین كراوه.
ئاماره‌کان ده‌ڵێن كه ده‌وڵه‌ت تا كۆتایی ئه‌مساڵ كهسری بوودجه‌ی ٥١ هه‌زار میلیارد تمه‌نی یه‌خه‌ی دهگرێو هه‌ر له‌م پێوه‌ندییه‌دا محه‌ممه‌دحه‌سه‌ن پێوه‌ندی، جێگری شیركه‌تی میللیی پیترۆشیمی باسی له كه‌سریی بوودجه ئهمساڵو ساڵی داهاتوو كرد‌و گوتی به‌م ئاسته كه‌مه‌ی داهاتی نه‌وت، ده‌وڵه‌ت توانای پێدانی یارانه‌ی نه‌غدی به خه‌ڵك پێ نامێنێ.
له ئێستادا نرخی نه‌وتی ئێران بۆ كه‌متر له ٣٠ دۆلار دابه‌زیوه،. ئه‌مه‌ش له حاڵێك دایه كه ده‌وڵه‌ت نرخی هه‌ر بۆشكه نه‌وتی له لایه‌حه‌ی بوودجه‌ی ساڵی داهاتوودا ٣٥ دۆلار پێشبینی كردوه. جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆك کۆماریش ماوه‌یه‌ك له‌وه‌پێش گوتبووی كه ده‌وڵه‌ت نه‌وتی كه‌متر له ٦٠ دۆلاری پێشبینی نه‌كردبوو.
شایانی باسه سه‌ره‌ڕای دابه‌زینی نرخی نه‌وت له بازاڕی جیهانیو كه‌سریی بوودجه‌ی ده‌وڵه‌ت، حه‌سه‌ن ڕۆحانی گه‌شه‌ی ئابووریی ئێران بۆ ساڵی داهاتووی سه‌دی ٥ پێشبینی كردوه، به‌ڵام ئابووریناسان گه‌شه‌ی سه‌دی ٥ ئابووریی ئێران به خۆشبینیی لێک ده‌ده‌نه‌وه‌و له‌سه‌ر ئه‌م بڕوایه‌ن كه به‌رده‌وامیی دابه‌زینی نه‌وت، داته‌پینی زیاتری ئابووریی ئێرانی به‌دوادا دێ.