وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، جەختی لە سەر ئەوە کردەوە کە دەبێ گوشارەکان بۆ سەر ڕێژیمی ئێران بەردەوام بێ.
فەرماندەی هیزە هاوبەشەکانی ئەرتەشی ئەمریکا، لە درێژەی سەردانەکانیدا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی سەرماوەزی ٩٩ی هەتاوی، بۆ وتووێژ لە سەر هەڕەشەکانی ڕێژیمی ئێران بۆ سەر ناوچەکە، سەردانی وڵاتی ئیسرائیلی کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی” تایمز”ی ئیسرائیل، ژنێراڵ مارک میلی، لە سەردانە دوو ڕۆژەکەیدا ڕۆژی پێنج شەممە لە گەڵ فەرماندهی هێزە هاوبەشەکانی ئەرتەشی ئیسرائیل، بۆ داڕشتنی پلانی ڕووبەڕووبوونەوە و گوشاری زیاتر بۆ سەر ڕێژیمی ئێران، کۆبوونەوە.
لەم کۆبوونەوەیەدا کۆمەڵێک لە بەرپرسانی باڵای سەربازیی ئیسرائیل و وەزیری بەرگریی ئیسرائیل و ژنێراڵ مارک میلی، لە سەر ئەوە ساغ بوونەوە کە دەبێ سیاسەتی ئەوپەڕی گوشار بۆ سەر ڕێژیمی ئێران بەردەوام بێ و ئیزن بەو ڕێژیمە نەدرێ کە دەستێوەردان لە وڵاتانی ناوچەکەدا بکا.