كاربه‌ده‌ستانی ئێران ده‌ڵێن ژماره‌ی موعتاده‌کانی سه‌رشه‌قامه‌كان له ساڵی ٨٥ ڕا تا ئێستا ١٠ هینده‌ی پێشوو زیادی کردوه‌و ته‌نیا له شاری تاران به بوونی ١٥ هه‌زار موعتادی سه‌رشه‌قام هه‌یه.
سه‌عید سه‌فاتیان كه سه‌رۆكی گرووپی که‌مکردنه‌وه له ئاستی داوای مادده‌ی هۆشبه‌ر سه‌ر به كۆڕی گشتیی دیاریکردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی نیزامه، به هه‌واڵده‌ریی ئیلنای گوتووه كه له ساڵی ٨٥ ژماره‌ی موعتاده‌کانی سه‌رشه‌قام که له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه به “متهاجر” ناو ده‌برێن، له هه‌مووی ئێران ١٥ هه‌زار كه‌س بووه، به‌ڵام ئێستا ئه‌م ڕێژه‌یه له نێوان ١٢٠ تا ١٥٠ هه‌زار كه‌سه.
موعتاده‌کانی ” متهاجر” ناوێکه كه كاربه‌ده‌ستانی ئێران بۆ ئه‌م كه‌سانه‌ی به‌کاردێنن که به ئاشكرا له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان ماده‌ی هۆشبه‌ر ده‌کێشن.
له‌م دواییانه‌دا گه‌ڵاڵه‌یه‌ك بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ژنانی “موعتادی متهاجر” له شاری تاران جێبه‌جێ كرا و ئاماری جیاواز له لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامی ڕاگه‌یه‌ندرا. له كۆتایی‌دا‌و دوایین كه‌س فه‌رمانداری شاری تاران بوو که ڕایگه‌یاند ئه‌م ئامارانه ده‌قیق نین‌و هه‌ر كه‌سه به دڵی خۆی بڵاوی كردۆته‌وه.
ئێستا سه‌عید سه‌فاتیان، سه‌رۆكی گرووپی که‌مکردنه‌وه له ئاستی داوای تووشبووان به مادده‌ی هۆشبه‌ر، سه‌ر به كۆڕی دیاریکردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی نیزام له حاڵێك‌دا باس له بوونی ١٥٠ هه‌زار موعتادی سه‌رشه‌قام له ئاستی ئێران‌دا ده‌کا كه حه‌شیمه‌تی هه‌موو تووشبووان به مادده‌ی هۆشبه‌ر له ئێرانی به یه‌ك میلیۆن‌و ٣٠٠ هه‌زار كه‌س داناوه، ئه‌وه له حاڵیک دایه که چه‌ندساڵه ئه‌م ئامارانه‌ی كه له لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی ریژیمه‌وه بڵاو ده‌بنه‌وه، تووشبووان به مادده‌ی هۆشبه‌ر به ٢ میلیۆن و ٢٠٠ هه‌زار كه‌س داه‌نێن که کارناسه سه‌ربه‌خۆکان ده‌ڵێن ئاماری ڕاسته‌قینه‌که‌ی زۆر له‌وه‌نده‌ش زیاتره.
سه‌فاتیان هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندوه كه له ساڵه‌كانی ٩٢ و ٩٣ پتر له ٣٠ میلیارد تمه‌ن بۆ بیمه‌ی تووشبووان به مادده‌ی هۆشبه‌ر ته‌رخان نه‌كراو ڕوون نییه كه ئه‌و ٣٠ میلیارد تمه‌نه له کوێ‌و بۆ چ مه‌به‌ستێک خه‌رج كرا.