یەکیەتی ئورووپا، داوای لە ڕێژیمی ئێران کردووە کە ئەو هاوڵاتییانەی کە دانیشتووی وڵاتانی ئورووپایین و لە بەندیخانەکانی کۆماری ئیسلامیی ئیراندان، بە زوترین کات ئازادیان بکا.
کە یەکێک لەوانە” ئەحمەد ڕەزا جەلالی” مامۆستای زانکۆ و دانیشتووی وڵاتی سوئێدە کە حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپاندووە.
وڵاتانی ئورووپایی بە شەدار لە یەکیەتیی ئورووپا داواکارن کە کەیسەکانی مافی مرۆڤ لە ئێران بە شێوەی دادپەروەرانە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
هەر لەم پێوەندیەدا “مایک پۆمپێئۆ” وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەڵێ: ئێمە لە پێناو هاووڵاتییانی دەسبەسەر کراو لە لایەن ڕێژیمی ئێرانەوە ئامادەین هەموو ئاڵوگۆڕێکی زندانییەکان لە گەڵ ڕێژیمی ئێران بکەین و ئەو هاووڵاتییانەی کە دانیشتووی وڵاتانی ئورووپایی و بە تایبەت ئەمریکان بگەڕێنەوە بۆ ناو بنەماڵەکانیان.
شایانی باسە کە لە ئێستادا چەندین کەسی ئێرانی دانیشتووی وڵاتی ئەمریکا وەکوو “سیامەک و باقر نەمازی “بە تۆمەتی ناڕەوا لە بەندیخانەکانی ڕێژیمی ئێراندا دەسبەسەرن و ئەمریکا داوای لە ڕێژیمی ئێران کردووە کە کۆماری ئیسلامیی ئێران هەموو ئەو هاووڵاتییانە بە زووترین کات ئازاد بکەن.
جێگای ئاماژەیە کە دوو هاووڵاتیی ئورووپایی ئێرانی بە ناوەکانی” جەمشید شار مەهەد” دانیشتووی ئاڵمان و “حەبیب فەرەجوڵڵا” ناسراو بە حەبیب ئەسیوەد هاوڵاتیی سوئێدی لە لایەن ڕێژیمی ئێرانەوە ڕفێندراون و ئێستا لە بەندیخانەکانی ئەو ڕێژیمە دەسبەسەرن.