سەربازێکی خەڵکی شاری شنۆ، پاش تەواوبوونی لێپرسینەوەکەی ڕەوانەی زیندانی ورمێ کرا.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، سەربازێکی کورد بە ناوی “مەتین حەسەنوەند” تەمەن ٢٠ ساڵ خەڵکی شاری شنۆ، پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەی لە یەکێک لە گرتنگە کانی ئیتلاعاتی ورمێ، بۆ زیندانی ناوەندیی ئەو شارە ڕاگوێزرا، شایانی باسە کە ناوبراو لە یەکێک لە پادگانەکانی شنۆ سەرباز بووە و مانگێک لەمەوبەر بە تۆمەتی هاوکاریکردنی حیزبێکی کوردستانیی دژبەری ڕێژیم، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاهەوە دەسبەسەر کرا و لەو ماوەیەدا لە چاو پێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی و گرتنی پارێزەر بێبەش بووە و تا کاتی بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە چارەنووسی “مەتین حەسەنوەند” ناڕوونە.