کرێکارێکی خەڵکی بۆکان بە تەقینەوەی پاڵاوگەیەکی نەوت لە پارێزگای دهۆک، گیانی لە دەستدا.
ڕۆژی پێنج شەممە ۲۷ی سەرماوەزی ۹۹هەتاوی، کرێکارێکی خەڵکی شاری بۆکان بە ناوی “ڕزگار حاجی زادە” کە لە یەکێک پاڵاوگە نەوتییەکانی پارێزگای دەهۆک خەریکی کارکردن بوو، بە هۆی تەقینەوەەک کە لە پاڵەوگاکە دا ڕوویداوە گیانی لە دەستدا.
ناوبراو تەمەنی ٣٠ ساڵ بووە و لە بەر نەبوونی کار لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕووی کردبووە هەرێمی کوردستان.
شایانی باسە کە خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە بەر نەبوونی هەلی کار و هەڵاواردنی سیستماتیکی حکوومەتی لە کوردستان بە ناچار روولە شوێنەکانی دیکە و بە تایبەت هەرێمی کوردستان دەکەن بۆ کار و ساڵانە بە دەیان کەس تووشی ڕووداوی نەخوازراو دەبن.