به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌كارهێنانی هێرۆئین له ئێران به‌دوای گرانبوونی شیشه‌به به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی ماده‌ی هۆشبه‌ری شیشه له ئێران، كارناسێكی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ماده هۆشبه‌ره‌كان ڕایگه‌یاند كه ئه‌وانه‌ی شیشه‌یان به‌كار دێنا، ئێستا ڕوویان له هێرۆئین كردوه.
به‌دوای ڕاگه‌یاندنی گرانبوونی نیزیک به دوو به‌رابه‌ری نرخی ماده‌ی هۆشبه‌ری شیشه له ئێران له لایه‌ن كاربه‌ده‌ستێكی ئیداره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندێكی وازهێنان له ماده‌ی هۆشبه‌ریش وریایی داوه كه به‌كارهێنه‌رانی شیشه ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه كه ڕوو له ماده‌ی هۆشبه‌ری هێرۆئین بكه‌ن.
په‌رویز ئه‌فشار وته‌بێژی ستادی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر ڕۆژی دووشه‌ممه ٧ی به‌فرانبار ڕایگه‌یاند كه نرخی ماده‌ی هۆشبه‌ری شیشه له بازاڕه‌ی ورده فرۆشه‌كان نزیك به ١٧٤ و له بازاڕی عومده‌فرۆش نزیك به ٢ به‌رابه‌ر گرانتر بووه. به قسه‌ی ناوبراو هه‌ر یه‌ك گره‌م شیشه كه ساڵی ڕابردوو ٢٩ هه‌زارو ٨٦٣ تمه‌ن بوو، ئه‌مساڵ به ٧٦ هه‌زار تمه‌ن فرۆشتراوه.
هاوكات، عه‌باس ده‌یله‌می زاده، به‌ڕێوه‌به‌ری حه‌شیمه‌تی “له دایكبوونی دووباره” كه له بواری وازهێنانی ماده‌ی هۆشبه‌ر چالاكه، به وێب سایتی خه‌به‌ر ئانلاینی گوتبوو به گرانبوونی ماده‌كانی وه‌ك شیشه، تووشبووان ڕوویان له ته‌زریق‌و کێشانی مادده‌ی هۆشبه‌ری مه‌ترسیداری وه‌ك هێرۆئین کردوه که له ئێستادا هه‌رزانترین ماده‌ی هۆشبه‌ره. ناوبراو ماده‌ی هۆشبه‌ری تریاك به گرانترین ماده له ئێران ده‌زانێ.
به بڕوای ئه‌م كارناسه، ئه‌گه‌ر ڕێژه‌ی داواكارانی شیشه دانه‌به‌زێ، پێویستیی بازاڕ ده‌بێ پڕ بكرێته‌وه‌و ڕوون نییه له داهاتوویه‌كی نزیك ماده‌یه‌كی هۆشبه‌ری دیكه به نرخی هه‌رزانتر به‌رهه‌م بهێندرێ‌و ڕه‌وانه‌ی بازاڕ بكرێ.
به باوه‌ڕی ناوبراو ده‌وڵه‌ت ده‌بێ به‌دوای مودیرییه‌تی به‌كارهێنانی ماده‌ی هۆشبه‌ردا بێ‌و نه‌هێڵی مافیاکانی ماده‌ی هۆشبه‌ر کۆنتڕۆلی بازاری مادده‌ی هۆشبه‌ر به‌ده‌سته‌وه بگرن.