مەحموود ئەمجەد، مامۆستای حەوزەی عێلمییەی قوم، لە کاردانەوە بە لە سێدارەدانی ڕۆحوڵڵا زەم، ” عەلی خامنەیی” بە بەرپرسی راستەوخۆی هەموو کوشتن و لە سێدارەکان لە ساڵی ٨٨ی هەتاوییەوە لە ئێران ناو دەبا.
مەحموود ئەمجەد، ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی سەرماوەزی ٩٩ی هەتاوی، لە لیدوانێکدا لە لاپەڕەی فەرمیی ئینێستاگرامەکەی گوتی: زۆر خەمبار وناراحەتم لە کارەکانی خۆمان کاتێک گەنجێکی بێ گوناح لە سێدارە دەدەن ئێمە بۆمان گرینگ نییە و من بۆ ئەو گەنجە بەڕاستی ناڕاحەتم لە بەرئەوەیکە بێ گوناح لە سێدارە درا.
ناوبراو عەلی خامنەیی، بە بەرپرسی وێرانی وڵات ناودەبا و دەڵێ: خامنەیی دەبێ دەست لە جینایەتەکانی هەڵبگرێ و هەموو ئەو کوشتن و لە سێدارە دانانە لە ساڵی ٨٨ی هەتاوییەوە تائێستا ڕوویداوە بەرپرسی راستەوخۆیی خامنەییە.
ئەمجەد، لە درێژەی لێدوانەکەیدا دەڵێ : خامنەیی ئاگاداری هەموو کێشە گەورە و چووکەکانی وڵاتە و تێیدا بەرپرسیارە بەڵام نازانم بۆ دەست لە کارە خراپەکانی هەڵناگرێ و بەردەوام گەنجی ئەم وڵاتە و منداڵانی ئەم خەڵکە بە بێ تاوان لە سێدارە دەدرێن.