ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئۆڕدۆغان، سه‌رۆک کۆماری تورکیه سه‌لاحه‌ددین ده‌میرتاش، سه‌رۆکی پارتی دێموکڕاتیکی گه‌لان له تورکیه‌ی که باسی خودموختاریی کورده‌کانی کردبوو، به خیانهتو دنه‌دانی خه‌ڵک بۆ بشێوی ناوبرد.
قسه‌کانی ئۆردۆغان له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ده‌میرتاش له حاڵێک دایه که داواکاری گشتیی تورکیه‌ش په‌روه‌نده‌یه‌کی له دژی ڕێبه‌ری سیاسیی کورده‌کانی باکووری کوردستان کردۆته‌وه. داواکاری گشتیی تورکیه ده‌لێ قسه‌کانی ئه‌و له دژی قانوونی بنه‌ڕه‌تیی وڵات بووه.
سه‌رۆک کۆماری تورکیه هه‌روه‌ها هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی له ده‌میرتاش کردوه که قانوون‌و خه‌ڵکی تورکیه دهمیرتاشو رێبه‌رانی دیکه‌ی کورد ده‌رس داده‌ده‌ن.
سه‌لاحه‌ددین ده‌میرتاش حه‌وتووی ڕابردوو بۆ چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ سێرگئی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیه سه‌ردانی مۆسکۆی کردبوو. ئه‌و له قسه‌کانیدا ڕوو به کورده‌کانی تورکیه پێی له‌سه‌ر ئه‌وه داگرت که ده‌بێ له نێوان خودموختاری‌و ژیانی دیلی‌و کۆیله‌یی له بنده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆری‌دا یه‌کیان هه‌ڵبژێرن.
پارتی دێموکڕاتیکی گه‌لان که له هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌م دواییانه‌ی تورکیه‌دا توانی ٥٩ کورسیی پاڕلمانی ئه‌و وڵاته‌ی هه‌بێ، ئێستا دوای پارتی داد‌و گه‌شه‌و حیزبی کۆماریخوازی تورکیه سێهه‌مین حیزبه له ئاستی تورکیه‌دا.
هاوکات له‌گه‌ڵ ئەم لێدوانانەی ئەردۆغاندا هێزەکانی تورکیه‌ش بە چەکی قورس گەمارۆی چەندان ناوچەیان له باکووری کوردستان داوه.
ده‌وڵه‌تی تورکیه ده‌ڵێ شەڕی پەکەکە دەکەن، بەڵام کاربەدەسـتانی هەدەپە ئەو ئیدیعایەی حکومەت ڕەتدەکەنەوەو دەڵێن ئه‌وه هێرشە بۆ سەر ئەو خەڵکە له حکومه‌ت ناڕازین.