ڵاوکراوەی ئیدارەی سیاسیی سپای پاسداران: گرینگترین هۆی ڕفاندن و لە سێدارەدانی ڕوحوڵڵا زەم، پێشگرتنی مەترسییەکانی دژی بنچینەکانی نیزام و سەرهەڵدانی نارەزایەتییەکان بوو.
ناوەندی چاپەمەنیی ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بە بڵاوکردنەوەی نووسراوەیەک کە لەودا داکۆکی لە هەوڵی ئەو کەسانە کرد کە لە ڕفاندن و لەسێدارەدانی ڕوحوڵڵا زەم بەڕێوەبەری کاناڵی تلگرامیی (ئامەد نیوز) دەستیان بووە و ئەو کارەیان بە وشیاری، خەباتکردن و دێموکراسی ناوبرد.
حەوتوونامەی (صبح صادق)، کە سەر بە سپای پاسدارانە و لە ژێر چاوەدێری عەلی خامنەیی دایە، لە نوێترین ژمارەی خۆیدا ڕفاندن و لە سێدارەدانی “روحوڵڵا زەم”بەڕێوەبەری کاناڵی تلگرامیی ئامەد نیوزی، وەک یەکێک لە باشترین چالاکییەکانی وەزارەتی ئیتلاعات لە چل ساڵی ڕابردوو ناوبرد و نووسی:” هەوڵی سەرکەوتووانە بۆ دەسبەسەرکردنی ناوبراو لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە یەکێک لە باشترین کارەکانی ئەو وەزارەتە لە چل ساڵی ڕابردوودا بووە”.
لە درێژەی بڵاوکراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە کە گرینگترین هۆکار بۆ ڕفاندن و لە سێدارەدانی “ڕوحوڵڵا زەم” پێشگرتن لە بڵاکردنەوەی هەواڵ بەدژی بەرپرسانی پلە بەرز بە تایبەت عەلی خامنەیی، و بنچینەکانی نیزام و پێشگرتن لە سەر هەڵدانی ناڕەزایەتییەکان بووە و ئەوەشی زیاد کرد کە ڕوحوڵڵا زەم لە کاناڵی تلگرامیی ئامەدنیوزدا لە مەودایەکی کەمدا ببوو بە تریبوونی سەرەکی دژبەرانی ڕێژیم.
شایانی باسە کە کۆماری ئیسلامیی و بەرپرسانی، هەر لە “خومەینی و خەڵخاڵی”یەوە بگرە تادەگاتە خامنەیی و دارودەستەکەی، هەمیشە شانازییان بە جینایەتەکانیانەوە کردووە و دەیکەن.