باشترین گۆڵی ساڵی ٢٠٢٠ی زایینی لە یانەکانی تۆپی پێی وڵاتی سوئید لە لایەن «داڵاهۆ ئیراندوست» خەڵکی کرماشان تۆمارکرا.
شایانی باسە کە “داڵاهۆ” لاوێکی تەمن ٢٢ ساڵە و لە باوک و دایکێکی کوردی خەڵکی کرماشانە و لە دایکبووی گۆتێنبرگ ( یوتۆبۆری) لە وڵاتی سوئێدە، کە ماوەی چەن ساڵێکە وەک ئەستێرەیەک ڕۆژ لە دوای ڕۆژ دەگەشێتەوە و چاوەڕێ دەکرێت کە لە یاریی” تۆپی پێ”دا ببێت بە ئەستێرەیەکی جیهانی.
داڵاهۆ ئیراندووست چەن ڕۆژيک لەمەوبەر گۆڵێکی سەرنج ڕاکێشی بۆ یانەی «هاکن» تۆمار کرد کە بوو بە باشترین گوڵی ساڵی ٢٠٢٠ی زایینی لە نێوان هەموو یانەکانی فووتباڵی وڵاتی سوئێد کە ئەمەش بوو بە هۆی زیاتر ناسین و بایەخپێدانی زیاتری ناوبراو لە لایەن یانەکانی تۆپی پێی جیهانەوە.