سەرەڕای نەرمی نواندنەکانی خامنەیی لە قسەکانی ڕۆژی ٢٦ی سەرماوەزدا ئەمریکا هەر ئەو ڕۆژە، گەمارۆی خستە سەر ٤ کۆماپانیای هەناردە کردنی پیشەیی”پێترۆشیمی” ڕێژیمی ئێران.
لە درێژەی سیاسەتی” ئەوپەڕی گوشاری” ئەمریکا بۆ سەر ڕێژیمی ئێران و بەڵێنەکانی دۆناڵد ترامپ، کە تاکۆتایی پێهاتنی دەورەی سەرۆککۆمارییەکەی هەر حەوتوو گەمارۆیەک بە سەر ڕێژیمی ئێراندا دەسەپێنێ.
ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی سەرماوەزی ٩٩ی هەتاوی، وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا، گەمارۆی خستە سەر ٤ کۆمپانیایی پیشەی”پێترۆشیمی” ڕێژیمی ئێران.
وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە کە دەوڵەتی ئەمریکا، گەمارۆ دەخاتە سەر هەر کەس و ولاتێک کە بیهەوێت پشتیوانی لە هەناردە کردنی پیشەی “پێترۆشیمی” ڕێژیمی ئێران بکا و هۆکارەکەشی بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە داهاتی پیشەی پێترۆشیمی لە ئێران خەرجی گرووپە تێرۆریستییەکان دەکرێ بە مەبەستی کاری تێرۆریستی لە جیهاندا.
شایانی باسە کە سەرەڕای ئەوەیکە “عەلی خامنەیی” دوێنی ڕایگەیاند کە ئێمە ئامادەین لە گەڵ ئەمریکا بە مەرجێک درێژە بە وتووێژەکانمان بدەین کە سەروەری ئێران پارێزراو بێت و گەمارۆکانی سەر ڕێژیمی ئێران کۆتایی پێبێت، بەڵام لەو لاوە دەوڵەتی ئەمریکا لە ڕاگەیاندراوێکی نوێدا گەمارۆی خستە سەر ٤ کۆمپانیایی پیشەی “پێترۆشیمی” ڕێژیمی ئێران.












