خامنەیی :٤ ساڵە بۆ لابردنی گەمارۆکان دواکەوتووین،ئەگەر بتوانین گەمارۆکان لاببەین نابێ کاتژمێرێکیش ڕاوەستین.
سەرچاوەی زانیارییەکانی دەفتەری “خامنەیی” ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی سەرماوەزی ٩٩ی هەتاوی، ڕایگەیاند کە “عەلی خامنەیی” لە چاوپێکەوتنێکدا لە گەڵ ئەندامانی بنەماڵە وناوەندی یادکردنەوەی”قاسم سلێمانی”گوتی: نابێ باوڕمان بە دوژمنانی خۆمان هەبێ و بۆ چارەسەری کێشەکانمان و لە بەر داهاتووی وڵاتەکەمان، باوەڕ بە وەعدە و بەڵێنییەکانی دژمنانمان بکەین، لە بەر ئەویکە ئەوانە دوژمنی ئێمەن و نابێ لە بیری بکەین.
خامنەیی بە جەختکردنەوە لەسەر ئەوەیکە دەوڵەتی ترامپ و ئۆباما هیچ جیاوازییەکیان نییە گوتی: سێ وڵاتی ئورووپایی ئەندام لە ڕێککەوتنی “بەرجام”یش تەنانەت وەعدە و بەڵێنەکانی خۆیان جێبەجێ نەکرد و لە ژێر فەرمانی ئەمریکادان.
ناوبراو لە درێژەدا دەڵێ: ٤ ساڵە لابردنی گەمارۆکان لە سەر ئێران وەدرەنگ کەوتووە ئەوەیکە بڕیار بوو ساڵی٩٥ی هەتاوی کۆتایی بە هەموو گەمارۆکان بێت، بەداخەو تا ئەمڕۆ نەک هەر گەمارۆکان لانەبردراوە زیاتریش بووە.
خامنەیی دەڵێ: دەبێ لە ڕێگایەکی دروست و بە بیرکردنەوەیەکی باشەوە هەوڵی لابردنی گەمارۆکان بدەین، بە جۆرێک کە شکۆی خۆمان نەشکێنین و ئابڕوومەندانە بتوانیین درێژە بە وتووێژ بۆ لابردنی گەمارۆکان بدەین.