لە درێژەی دەسبەسەر کردنەکان لە شاری شنۆ، ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی سەرماوەز، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “حوسێن پیرۆتی” بانگهێشتی دادگوستەریی ئەو شارە کرا.
ئەو هاووڵاتییە کە ئەندامی کۆمیتەی هاوئاهەنگی بۆ پێکهێنانی ڕێکخراوە کرێکارییەکانە، پاش سەردانی لقی ١ی دادگوستەریی شنۆ، پێیڕاگەیەندراوە کە ئیداری ئیتلاعاتی شنۆ سکاڵای دژی ناوبراو تۆمار کردووە.
حوسێن پیرۆتی، بە تۆمەتی “پڕۆپاگەندە دژی ڕیژیم و بڵاوکردنەوەی هەواڵی بانگهشێتکردنی بۆ ئیتلاعات” تاوانبار کراوە.
حوسێن پیرۆتی هەتا کاتی دادگاییەکەی بە دانانی بارمتەی ٢٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتیی ئازاد کراوە.
ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی گەلاوێژ، ناوبراو لە ڕێگای پێوەندیی تەلەفونییەوە بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە کراوە و لەهەمبەر چالاکییەکانی کرێکاری و مافی ژنان و چالاکی لە گرووپی شاخەوانی، لێپرسینەوەی لەگەڵ کرابوو.
جێی وەبیر هێنانەوەیە کە لە ماوەی یەک حەوتوودا چوار کەسی دیکە لە شنۆ، بە ناوەکانی ڕەحمان یوسفی، ئومێد مەعرووف، محەممەدخالید حەمزەپوور و کەماڵ قۆیتاس، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی سپا بەبێ هیچ بەڵگەیەکی قەزایی دەسبەسەر کراون.