گرووپی تیرۆریستیی بوکوحەرام لە هێرشێکدا بۆ سەر قوتابخانەیەکی شەوانە لە نیجێریە بە سەدان قوتابییان ڕفاند.
گرووپی تیرۆریستی بوکوحەرام شەوی هەینی بە سەد چەکدارەوە هێرشیان کردبووە سەر قوتابخانەیەکی شەوانەڕۆژی لە ئیالەتی “کاتیسینا” و لەو هێرشەدا لانیکەم ٣٣٣ قوتابییان ڕفاند.
ئەبوبەکر شکائۆ، ڕێبەری گرووپی تیرۆریستیی بوکوحەرام بەرپرسایەتی ڕفاندنی ئەو قووتابیانەی وەئەستۆ گرتووە.
ڕێبەری بوکوحەرام لە گرتەیەکی دەنگیدا ڕایگەیاندووە ئامانج لە دزینی ئەو منداڵانە، پەرەپێدان بە دینی ئیسلام و ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ پەروەردەی ڕۆژئاوایی و نائیسلامییە.
سەروککۆماری نیجێریە ڕایگەیاندووە لەگەڵ ئەو گرووپە لە پێوەندیدان و دانوستانیان دەستپێکردووە بۆ ڕادەستکردنەوەی ئەو قوتابییانە.












