قودرەت قادری “ئاغایی” ژەنیار و دۆستی دێرینی هونەرمەندی گەلی کورد، مامۆستا حەسەن زیرەک و ژەنیاری بە توانای ئامێری “نەی” کۆچی دوایی کرد.
بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی سەرماوەزی ٩٩ی هەتاوی، قودرەت ئاغایی یاری دێرینی هونەرمەندی نەمر مامۆستا حەسەن زیرەک و ئەندامی ژەنیارەکانی کۆڕی مووسیقای ئەو نەمرە، لە شاری مەهەباد کۆچی دوایی کرد.
قودرەت ئاغایی لەدایکبووی ساڵی ١٣٠٦ی هەتاوی و ژەنیاری بۆ هونەرمەندان حەسەن زیرەک، محەممەد ماملێ، سەید محەمەد سەفایی و چەند هونەرمەندێکی دیکەی کورد کردووە.
هونەرمەند قودرەت ئاغایی لە تەمەنی مێرمنداڵییەوە دەستی بە ژەنینی ئامێرەکانی زەرب، نایە، دووزەلە و زوڕنا کردووە و لە ماوەی تەمەنیدا لە زۆربەی فێستیڤاڵەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا بەشداریی کردووە و وەک هونەرمەندێکی بەتوانا ڕێزی لێگیراوە.
شایانی باسە کە، ناوبراو ماوەی سێ مانگ بوو تووشی نەخۆشی ببوو و بەربەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٦ی سەرماوەزی ٩٩ی هەتاوی ماڵاوایی لە ژیان کرد و بڕیاره تەرمی ئەم هونەرمەندە لە بەشی هونەرمەندانی گۆڕستانی مەهاباد بە خاک بسپێردرێت.