ئەندامان و لایەنگرانی بەجەرگی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ناوچەی داڵاهۆ، بە بۆنەی ڕۆژی نەتەوەیی ٢٦ی سەرماوەز(ڕۆژی ئاڵا و پێشمەرگەی کوردستان) چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو لە کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی سەرماوەزی ٩٩ی هەتاوی لاوانی بەجەرگ و بوێری شارۆچکەی “کرێند”ی کوردپەروەر سەر بە شاری داڵاهۆی قارەمان لە پارێزگای کرماشان بە نووسینی دروشم و بەڵاوکردنەوەی تراکتی حیزبی و گرتە ڤیدیۆی تایبەت بەو ڕۆژە پیرۆزی ڕێزیان لەو هێما نەتەوایەتییانە گرت و جارێکی دیکە سەلماندیان کە لە بست بەبستی خاکی کوردستاندا ئاڵای کودستان و هێزی پێشمەرگە ڕەمزی پیرۆزی و سەرکەوتن و جێگای شانازیی خەڵکی کوردن .
لە لایەن کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە وێڕای دەسخۆشی و ماندوونەبوونی لە هاوڕییانی بە ئەمەگ و دڵسۆزمان لە ناوچەی سەربەرزی کرێند هیوای سەرکەوتنی زیاتریان لە کار و چالاکییەکانیاندا بۆ بە ئاوات دەخوازین.