ئاماره‌کان ده‌ڵێن له پارێزگای سنه ٢٨٦ هه‌زار که‌س به ته‌واوی نه‌خوێنده‌وارن.
کاربه‌ده‌ستانی ئیداره‌ی فێركردن‌و په‌روه‌رده‌ی سنه ده‌ڵێن به‌پێی دوایین سه‌رژمێری‌یه‌کان ٢٨٦ هه‌زار كه‌س له‌و پارێزگایه نه‌خوێنده‌وارن كه له ١١١ هه‌زارو ٩١٧ كه‌س له‌وان ته‌مه‌نیان له نێوان ١٠ تا ٤٩ ساڵه.
ڕه‌مه‌زان یووسفی، جێگری به‌شی خوێنده‌وارکردن له ئیداره‌ی فێركردن‌و په‌روه‌رده‌ی سنه ده‌ڵێ به‌پێی به‌رنامه‌ی ئه‌و ئیداره‌یه ئه‌مساڵ ده‌بوا ١٨ هه‌زار كه‌س فێری نووسین‌و خوێندنه‌وه کرابان، به‌ڵام تا ئێستا ته‌نیا ١١ هه‌زار كه‌سیان بۆ هاتۆته سه‌ر خوێندنگه‌کان.
ناوبراو وێڕای ئاماژه به دوایین سه‌رژمێریی پارێزگای سنه ده‌لێ به‌پێی سه‌رژمێریی ساڵی ١٣٩٠ پارێزگای سنه له بواری نه‌خوێنده‌واری له ئاستی ئێران‌دا دووهه‌مین پارێزگای ئێران بووه
جێی بیرهێنانه‌وه‌یه که چه‌ند ڕۆژ پێش ئێستاش محەممەد مێهدیزادە، جێگری كاروباری فێركاریی نێهزەتی سەوادئامووزیی ئێران باسی لە بوونی ٩ میلیۆن‌و ٧٠٠ هەزار كەسی نەخوێندەوار له ئێران كرد كە تەمەنیان سەرووی ٦ ساڵە.