لاوانی بەهەست و بوێری مەهاباد بۆ ڕێزگرتن لە ڕۆژی ئاڵا و پێشمەرگەی کوردستان لە بەرزاییەکانی ئەو شارە بە نووسینی دروشمی بەرچاو و گەورەی ( مەرگ و نەمان بۆ خامنەیی)هێزەکانی ڕێژیم و بەکرێگیراوانی ئەو شارەیان شڵەژاند.
لاوانی مەهاباد لە یادی ٢٦ی سەرماوەز، ڕۆژی پێشمەرگە و ئاڵای کوردستان لەسەر بەرزایی چیای “خەزایی” بەرانبەر بە مەهاباد، بە نووسینێکی تایبەت و گەورە نووسییان( مەرگ و نەمان بۆ خامنەیی).
شایانی باسە دروشمی “مەرگ و نەمان بۆ خامنەیی” لەنێو شاری مەهابادەوە بە جوانی دەبیندرێ و هەربۆیە جاش و ئیتلاعاتی وسپاییەکانی ڕێژیمی بە تەواوی هەراسان کردووە.